سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پەیامێكی لە یادی 38 ساڵەی كیمیابارانكردنی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی بڵاو كردەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 16/4/2025، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پەیامێكی لە هەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئێكس) بڵاو كردەوە و دەڵێت: "ئەمڕۆ 38 ساڵ بەسەر کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتیدا تێدەپەڕێت، بە ڕێز و شکۆوە یادی شەهیدانی ئەو کۆمەڵکوژییە دەکەینەوە و هەرگیز ئازارەکانیان لەبیر ناکەین."
سەرۆكی حكوومەت هەروەها ڕایگەیاندووە: "خەبات و قوربانیدانی خەڵکی ئەم دەڤەرە نیشتمانپەروەر و تێکۆشەرە مایەی ڕێز و پێزانینێکی زۆرە."