كوردی عربي ک.بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆك كرد

بە بۆنەی ئەو سەركەوتنە مێژوویەی كە یانەی دهۆك بەسەر یانەی قادسییەی كوێتیدا بەدەستی هێنا و بووە پاڵەوانی جامی كەنداو، سەرۆك بارزانی لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئێكس) پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاو كردەوە و نووسیویەتی: پیرۆزباییەكی گەرم لە یانەی دهۆك دەكەم بۆ ئەو سەركەوتنە مێژوویەی بەدەستی هێنا و بووە پاڵەوانی جامی كەنداو."

هەروەها نووسیویەتی: پیرۆزبایی لە خەڵكی دهۆك و هەموو خەڵكی كوردستان دەكەم، ئەو سەركەوتنە، سەركەوتنی هەموو كوردستانە."

سەرۆك بارزانی لە كۆتایی پەیامەكەیدا، نووسیویەتی: "دەستی هەموو لایەك خۆش و هەر سەركەوتوو بن."