راوێژكارێكی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، بابه‌تی دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌نده به رێككه‌وتنی پێكهێنانی حكوومه‌ت و گفتوگۆكانی پارتی و یه‌كێتی، بۆیه دوای رێككه‌وتنی كۆتایی له‌سه‌ر پۆسته‌كان، په‌رله‌مان كۆ دەبێتەوە.
پاش ئەو كۆبوونەوانەی لە ماوەی رابردوودا لەنێوان پارتی و یەكێتی كران، زانیارییەكان باس لەوە دەكەن كە لە دوای جەژنی رەمەزان، گفتوگۆكان بۆ یەكلاكردنەوەی پۆستەكان و دەستنیشانكردنی بەربژێرەكانیان دەست پێدەكات.
لەمبارەیەوە زه‌یدۆ باعه‌دری، راوێژكاری پەرلەمان، بۆ (باس‌نیوز) گوتی: "پێشبینی ده‌كرێت دوای جه‌ژنی ره‌مه‌زان، په‌رله‌مانی كوردستان كۆ ببێته‌وه، چونكه قۆناغی گفتوگۆی پارتی و یه‌كێتی بۆ دابه‌شكردنی پۆسته‌كان ده‌كه‌وێته دوای جه‌ژن و ئاشكرایه دانیشتنی په‌رله‌مان به‌نده به پێكهێنانی حكوومه‌ت، به‌تایبه‌ت گفتوگۆی نێوان پارتی و یه‌كێتی، چونكه پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان له چوارچێوه‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تدایە.“
ڕوونیشی كردەوە: ”تا ئێستا هیچ وادەیەک دیاری نەکراوە بـــۆ ئەوەی دوای جەژنی ڕەمەزان راستەوخۆ پەرلەمانی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی کۆ ببێتەوە، به‌ڵام ئه‌گه‌ر رێككه‌وتن بۆ پۆسته‌كان بكرێت، ئەوا په‌رله‌مان كۆ دەبێتەوە."
باعه‌دری گوتیشی: "زۆر زەحمەتە کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ هەڵبژادنی دەستەی سەرۆکایەتی بکرێت، تا ئەو کاتەی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەت ڕێک نەکەون، لە یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان، پارتی و یەکێتی بەربژێرانی خۆیان بۆ پۆستەکانی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان دیاری کردووە، بەڵام جارێ دیار نییە ڕێککەوتن لەسەر چ ناوێک کراوە."