كوردی عربي ک.بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

چ كاتێك منداڵ لە رووی دەروونییەوە كێشەی هەیە؟

 

بێ گومان كاتێك منداڵەكەت لە رووی دەروونییەوە كیشەی هەیە و پێویستی بە یارمەتییە نیشانەكان و ئاماژەكان لە پڕێكدا دەردەكەون. پێویستە خێزان، بەتایبەتی باوك و دایك ئاگاداری ئەم نیشانانە بن و بە جدیی وەریبگرن و سڵ نەكەنەوە لە یارمەتیدان و چارەسەری منداڵەكەیان.

- كاتێك منداڵەكەت هەمیشە و بە بەردەوامی نینۆكی خۆی دەخوات، نیشانەی ئەوەیە لەژێر كاریگەریی فشار و دڵەكوتەیەكی زۆردا، وەك كاردانەوە ئەم كارە دەكات.
- كاتێك زۆربەی شەوان میز بەخۆیدا دەكات، دڵنیا بە لەژێر فشارێكی زۆری دەروونیدایە و ترسێكی زۆری هەیە.
- كاتێك وشەكان بە جوانی ئەدا ناكات و زمانی تەتەڵە دەكات، بزانە لەگەڵیدا توندوتیژ بووی و بە بەردەوامی هاوارت بەسەریدا كردووە.
- كاتێك تووڕەییەكی زۆر لە ناخیدا هەیە و هەمیشە گرژ و تووڕەیە.
- كاتێك لەپڕێكدا دەست بە گریان دەكات و منداڵێكی زۆر گرینۆكە، دڵنیا بە وەكوو پێویست گرنگیت پێ نەداوە و فەرامۆشت كردووە، بۆیە لە رێگەی گریانەوە دەیەوێ سەرنجت بۆ لای خۆی ڕاكێشێت.
- كاتێك لەدوای تەمەنی 5 ساڵیش هێشتا زۆر هۆگرتە و دەیەوێ بۆ هەموو شۆنێك لەگەڵت بێت و هەمیشە پێتەوە نووساوە.