كوردی عربي ک.بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

بەدرێژایی ژیان، شەكر و شیرینی بۆ مرۆڤەكان مزگێنی چێژ و شادی و خۆشحاڵی بوون و لە هەموو بۆنەكاندا شیرینی یەكێك لە خواردنە سەرەكییەكان بووە.

كاتێك خواردنێكی شیرین دەخۆیت، خێرا دەچێتە ناو سووڕی خوێنەوە و دوای خواردنی هەست بە چێژ و وزەیەكی زۆر دەكەیت و كاتێك باسی شەكر دەكرێت، بێ گومان تەنیا مەبەست لە شەكری سپی نییە، بەڵكوو هەموو كاربۆهیدراتە شیرینەكان، تەنانەت هەندێك لە میوەكانیش دەگرێتەوە.

لەڕاستیدا زۆر كەس بۆ خۆپاڕێزی لە زیانەكانی شەكر، سوود لە خواردنی هەنگوین وەردەگرن و پێیان وایە هەنگوین خاڵییە لەو شەكرەی زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت. لەحاڵیكدا ئەم لێكدانەوەیە هەڵەیە و هەنگوینیش هەڵگری دوو مادەی گلوكۆز و فروكتۆزە و زۆر خواردنی زیانی هەیە.