كوردی عربي ک.بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

نەتەنیاهۆ: بە هاوكاریی ئەمریكا توانیومانە دەستوپێوەندی ئێران لە ناوچەكەدا لاواز بكەین

بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕۆژی یەکشەممە 16ی 2ی 2025 هەڕەشەی ئەوەی كرد مەترسییەكانی ئێران لە ڕێگەی هاوكاریی ئیسرائیل و ئەمریكاوە لەناو دەبات.

ناتەنیاهۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ئیسرائیل ڕایگەیاند:"لە ماوەی 16 مانگی ڕابردوودا ئیسرائیل بە سەرکردایەتیی بەهێزی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ و بە پشتیوانیی تۆکمەی ئەمریكا گورزێکی بەهێزی دەست و پێوەندی تیرۆریستیی ئێران داوە، گومانم نییە کە دەتوانین ئەركەكە بە ئەنجام بگەیەنین."

ناوبراو ئەوەشی گوت: "ئیسرائیل و ئەمریکا لە بەرامبەر هەڕەشەکانی ئێراندا شانبەشانی یەکتر وەستاون."

سەبارەت بە سووریاش، نەتانیاهۆ گوتی: "ئیسرائیل هەنگاو دەنێت بۆ ڕێگریکردن لە سەرهەڵدانی هەر هەڕەشەیەک لە نزیک سنوورەکانمان لە باشووری ڕۆژئاوای سووریا."

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: "ئەگەر هەر هێزێک لەمڕۆدا لە سووریا هەبێت کە پێی وابێ ئیسرائیل ڕێگە بە هێزە دوژمنکارەکانی تر بدات، سووریا وەک بنکەیەکی ئۆپەراسیۆن لە دژی ئێمە بەکار بهێنن، ئەوا زۆر هەڵە دەکەن."

نەتانیاهۆ گوتی:"ئیسرائیل هەنگاو دەنێت بۆ ڕێگریکردن لە سەرهەڵدانی هەر هەڕەشەیەک لە نزیک سنوورەکانمان لە باشووری ڕۆژئاوای سووریا."