گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی ئاكرێ و بەردەڕەش، ڕایدەگەیەنێت، لە قەزای (بەردەڕەش)ی سنووری ئاكرێ، دوو فەرمانبەر بە تۆمەتی دزینی پارەی فەرمانگەی دادنووسی بەردەڕەش بە گوژمەی 204 ملیۆن دینار، دەستگیر كران.
موقەدەم عیماد حسێن، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی ئاكرێ و بەردەڕەش، زانیاریی لەبارەی دەستگیركردنی دوو فەرمانبەر بە تۆمەتی دزینی پارەی فەرمانگەی دادنووس، خستە ڕوو و ئاماژە بەوە دەدات: "دوو فەرمانبەر بە تۆمەتی دزینی پارەی فەرمانگەی دادنووسی بەردەڕەش بە گوژمەی 204 ملیۆن دیناری عێراقی، دەستگیر كران."
باس لەوەش دەكات، هەردوو تۆمەتبارەكە لە بەردەم دادوەری لێكۆڵینەوەی بەردەڕەش دانیان بە تاوانەكەیاندا ناوە و ئێستاش بەپێی مادەی 316 لە یاسای سزادانی عێراقی، ڕاگیراون.