كوردی عربي ک.بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

دۆناڵد ترەمپ: فەلەستینییەكان هیچ هەڵبژاردنی تریان نیە جگە لە جێهێشتنی غەزە

لە میانی قسەكردن بۆ ڕۆژنامەنووسان لە كۆشكی سپی، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند: بە پتەوی پشتیوانی لە جێهێشتنی غەزە لەلایەن فەلەستینییەكانەوە دەكەن و لە بەرانبەردا هەریەك لە میسر و ئەردەن دانیشتوانەكەی لەخۆ دەگرن.

ئەمڕۆ سێشەممە، 5ی 2ی 2025 كەناڵی (سكاینیوز)ی عەرەبی بڵاوی كردووەتەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ڕایگەیاندووە: "پێم وایە خەڵكی غەزە بە جێهێشتنی غەزە دڵخۆش دەبن، چونكە نۆژەنكردنەوەی غەزە لانیكەم 10-15 ساڵی دەوێت."

ئەمە لە كاتێكدایە كە ترەمپ چەند جارێك ڕایگەیاندووە: هەریەك لە وڵاتانی میسر و ئەردەن ئاوارەكانی غەزە وەردەگرن و دەیانحەسێننەوە.

ستیڤ ویتكۆڤ، نوێنەری سەرۆكی ئەمریكا لە ڕۆژهەڵاتی ناوین ڕایگەیاندووە: ئەمە نەزانانەیە پێمان وابێ غەزە لە 5 ساڵی داهاتووشدا بۆ ژیان دەگونجێتەوە، بەهۆی ئەو جەنگە وێرانكەرەی لەو ناوچەیەدا ڕووی دا.