كوردی عربي ک.بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ مانگی (1) دابەش دەکرێت

وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاندووە: ڕۆژی پێنجشەممە بەرواری 6ی شوباتی 2025 هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى 1ی 2025 بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەکانی سەر بەدیوانی وەزارەت و یەکه كانى پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت، دوای ئەوەی هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتی بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریاریی سەربازی)، ڕێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی بەکۆتا هێناوە، بۆ ئەم مەبەستەش ڕۆژی پێنجشەممە 6ی شوباتی 2025 هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ مانگی (1) دابەش دەکرێت. هەروەها، لەلایەن هاوپەیمانانەوە جەختکرایەوە کە هاوكارى دارايى بەردەوام دەبێت.

دەشڵێت: لەم مانگە سەرووی چل هەزار پێشمەرگە و ئەفسەرانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕێگەی پرۆژەی (هەژماری من) هاوکاریی هاوپەیمانان وەردەگرن، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە وەزارەتی پێشمەرگە بەپێی خاڵەکانی نامەی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هێزەکانی هاوپەیماناندا دەڕوات.