كوردی عربي ک.بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

لە هێرشێكدا بۆ سەر قوتابخانەیەكی سوید دەیان كەس كوژران و بریندار بوون

پۆلیسی سوید ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ئێوارەی سێشەممە، 4ی 2ی 2025  لە هێرێرشێكی چەكداریدا بۆ سەر قوتابخانەیەك لە شاری ئۆرێبرۆ 10 كەس كوژراون و چەندین كەسی تر بریندار بوون. ئەوەش ڕاگەیەندراوە تەقەكەرەكە لە دوای هێرشەكە خۆی كوشتووە.
سەرچاوە میدیاییەكان ڕایانگەیاندووە، پۆلیس گەیشتووەتە شوێنی ڕووداوەكە و لە ناوچەكەدا ئۆتۆمبێلی پۆلیس و فریاكەوتن بڵاو بوونەتەوە.

وەزیری بەرگریی سوید، جۆنار سترۆمر، بۆ ئاژانسی سویدی (تی تی) ڕایگەیاندووە: زانیارییەكان لەبارەی ڕووداوەكەی ئۆرێبرۆ ترسناكن، چونكە ڕووداوێكی خوێناوییە.

ئەو قوتابخانەیەی هێرشەكەی تێدا كراوە، 200 كیلۆمەتر لە ڕۆژئاوای شاری ستۆكهۆڵم هەڵكەوتووە و تاكوو ئێستاش ناسنامەی تەواوی بكووژەكە ڕانەگەیەندراوە.

جێی باسە لەم ماوەیەدا ڕووداوی کوشتن و هێرشی هەڕەمەكی و توندوتیژانە لە وڵاتی سوید زۆر بووە.