كوردی عربي ک.بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

سەندیکای شوێنەوارناسان: کۆمەڵێک لە هێزەکانی حەشدی شەعبی کردەوەیەکی نایاسایی و مەترسیداریان لە ناوچەی دێرینی گوندی شەناغە كردووە

 

بەرامبەر ئەو كارەی لە ناوچەیەكی شوێنەواری كۆن لە گوندی شەناغە، لە سەرگەڕان كراوە، سەندیکای شوێنەوارناسان بەیاننامەیەك دەردەكات و جەخت دەكاتەوە: " کۆمەڵێک لە هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراق، لەگەڵ چەند تاکێکی ئێرانی، هەڵکۆڵینی نایاساییان لە شوێنێکی دێرین ئەنجامداوە و ئەوەش هەڕەشەیەکی جیددییه بۆ سەر شوێنەوارە دێرینه کان و ناسنامەی مێژوویی ئەم ناوچەیە."

سەندیکای شوێنەوارناسانی هەرێمی كوردستان، لە راگەیاندراوێكدا بڵاوی كردەوە: "ئێمەی شوێنەوارناس و ئەندامانی دەستەی سەندیکای شوێنەوارناسانی هەرێمی کوردستان، نیگەرانی قووڵی خۆمان دەردەبڕین سەبارەت بە کردەوەیەکی نایاسایی و مەترسیدار کە لە ناوچەی دێرینی گوندی شەناغە، لە سەرگەڕان، پارێزگای کەرکوک ڕوویداوە."

ئاماژەی بەوە داوە: "بەپێی زانیارییە باوەڕپێکراوەکان، کۆمەڵێک لە هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراق، لەگەڵ چەند تاکێکی ئێرانی، هەڵکۆڵینی نایاساییان لە شوێنێکی دێرین ئەنجامداوە. ئەم کاره ته نها پێشێلکارییەکی ئاشکرای یاسا نیشتمانی و نێودەوڵەتییەکان نییه له باره ی پاراستنی میراتی کولتووری، به ڵکو هەڕەشەیەکی جیددییه بۆ سەر شوێنەوارە دێرینه کان و ناسنامەی مێژوویی ئەم ناوچەیە."

جەختی كردووەتەوە: "جگە لە لەناوبردنی پێکهاتە کۆنەکان و دزینی کەلوپەلی مێژوویی، هەڵکۆڵینی نایاسایی دەبێتە هۆی لەدەستدانی زانیاری بەنرخی زانستی و ناسنامە. هاتنە ناوەوەی گروپە سەربازییەکان بۆ ناو مەیدانی شوێنەوار، ئاسایشی ناوچەکە و سەربەخۆیی زانستی لێکۆڵینەوەی مێژوویی دەخاتە مەترسییەوە."

سەندیکای شوێنەوارناسانی داوای لە لایەنە پەیوەندارەكان كردووە: " داواتان لێدەکەین ڕێوشوێنی خێرا و جددی بگرنەبەر بۆ ڕاگرتنی ئەم هەڵکۆڵینە و لێکۆڵینەوەی یاسایی بۆ بابەتەکە ئەنجام بدەن و کەسانی بەرپرسیار ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری بکەن و پێشنیار دەکەین کە چاودێری زیاتر لەسەر شوێنە کۆنەکان بکرێت بۆ ئەوەی لە داهاتوودا ئەو جۆرە وێرانکاریانە ڕوونەدات."

هەر لەمبارەیەوە محەمەد ئەمین کە جووتیارێکی گوندی شەناغەیە  بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "شەوی 2/1/2025 هێزیكی سوپای عێراق و ژمارەیەك چەكداری حەشدی شەعبی هاتنە سەر زەوییەكانی گۆندی شەناغە گوایە سێ تۆن زێر لەم شوێنە هەیە و بەدوای دەگەڕێن و بە ئێمەیان ڕاگەیاند كە بەهیچ شێوەیەك نابێت لێیان نزیك ببینەوە و دوای كاركردن و هەڵكەندنی زەوییەكان  بە ئامێری گەورە و كاركردن بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێک  شوێنەكەیان جێهێشت و نازانرێت كە چی لەو شوێنە دۆزراوتەوە یان مەبەستی دیكەی چیان هەبووە."