زۆرێك له هاووڵاتیانی كوردستان و ته‌نانه‌ت بەشێكی توركیاش تاوه‌كو ئێستا نازانن پارتی داد و گه‌شه‌پێدان ئاكپارتی، چۆن توانی له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی 2002 ببێته زۆرینه‌ی په‌رله‌مان و به ته‌نیا حكوومه‌ت پێكبهێنێت، له كاتێكدا ده‌نگی ئه‌و پارته 34%ی ته‌واوی توركیا بوه. له خواره‌وه له‌وروه‌وه چه‌ند زانیارییه‌ك ده‌خه‌ینه روو.
له 2002 ئاكپارتی ده‌نگه‌كانی 34% بوو، به‌ڵام له‌ناو په‌رله‌مان ده‌نگه‌كانی بوه 66%، بۆیه توانی به ته‌نیا حكوومه‌ت پێكبهێنێت، به‌ڵام ده‌بێت بزانین ئه‌و پارتانه كێ بوون چوونه ناو هه‌ڵبژاردن و ركابه‌ری ئاكپارتییان ده‌كرد.
ده‌نگی پارته سیاسییه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه بوو:
ئاكپارتی 34.4%، جه‌هه‌په 19.4%، DYP 9.5%، مه‌هه‌په 8.3%، پارتی گه‌نجان 7.2%، DEHAP 6.1%،ANAP 5.1%، سه‌عاده‌ت 2.4%، DSP 1.2%.
ده‌بێت له‌و ده‌نگانه تیشك بخه‌ینه سه‌ر ده‌نگی پارتی گه‌نجان، كه بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه پارتێكی تازه بوو و سه‌رۆكی ئه‌و پارته‌ش كه جێم ئوزه‌ن بوو و سه‌رمایه‌دارێكی توركیا بوو، هه‌روه‌ها خاوه‌نی چه‌ندین ته‌له‌ڤزیۆن بوو له‌وانه (شۆ تیڤی، ستار تیڤی و كه‌ناڵ D)، كه ئه‌وكات ئه‌و كه‌ناڵانه له ترۆپك بوون. پارتی گه‌نج توانی 7.2%ی ده‌نگه‌كان بهێنێت، به‌ڵام نه‌یتوانی وه‌كو پارت بچێته په‌رله‌مانه‌وه. جگه له‌ویش مه‌هه‌په و چه‌ند پارتێكی تر نه‌یانتوانی وه‌كو پارت بچنه په‌رله‌مانه‌وه، چونكه به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردنیان نه‌شكاند كه 10% بوو.
به گوێره‌ی یاسای توركیاش، هه‌ر پارتێك وه‌كو پارت بیه‌وێت بچێته په‌رله‌مانه‌وه و نه‌یتوانی به‌ربه‌ست بشكێنێت، ده‌نگه‌كانی بۆ ئه‌و پارته ده‌ڕوات كه له هه‌موو پارته‌كانی تر ده‌نگی زۆرتر هێناوه، بۆیه ئاكپارتی توانی ده‌نگه‌كانی پارتی گه‌نج و مه‌هه‌په و چه‌ند پارتێكی تر ببات و به‌مه‌ش 66% ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی بۆ خۆی مسۆگه‌ر كرد و، بۆ یه‌كه‌مجار بوو له مێژووی توركیا پارتێك به 34.4%ی ده‌نگه‌كان بهێنێت و ببێته زۆرینه و به ته‌نیا حكوومه‌ت پێكبهێنێت.
جێم ئوزه‌ن سه‌رۆكی پارتی گه‌نجان، به گڕ و تینێكی زۆره‌وه هاته ناو پروپاگنده‌ی هه‌ڵبژاردن، ئه‌و رۆژانه میتینگی ده‌كرد و دژی ده‌سه‌ڵات قسه‌ی ده‌كرد، بێگومان میدیاكه‌شی له‌وروه‌وه كردبوه خزمه‌تی خۆی، به‌ڵام به گوێره‌ی شڕۆڤه‌ی زۆرێك له چاودێرانی سیاسی ئوزه‌ن پارتی گه‌نجانی بۆ پشتگیری ئاكپارتی دامه‌زراندوه، تا له‌و رێگه‌یه‌وه بتوانێت شكست به مه‌هه‌په بهێنێت و نه‌توانێت به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردن بشكێنێت و ئه‌مه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی ئاكپارتی ده‌بێت.
به گوێره‌ی ده‌زگاكانی راپرسی له توركیا، پارتی گه‌نجان توانی 7.2%ی ده‌نگه‌كان بهێنێت، پارتێك تازه بێت و پشتگیری له گه‌نجان بكات چۆن ده‌توانێت ده‌نگه‌كانی بگاته ئه‌و ئاسته ئه‌گه‌ر ده‌نگی پارتێكی تری سیاسی بۆ خۆی نه‌بات، بۆیه پارتی گه‌نجان سوودیان له ده‌نگده‌ری مه‌هه‌په وه‌رگرت و توانیان ده‌نگه‌كانی ئه‌وان بۆ خۆیان ببه‌ن و نه‌هێڵن مه‌هه‌په بچێته ناو په‌رله‌مانه‌وه.
ئه‌گه‌ر پارتی گه‌نجان مه‌به‌ستی بوایه بچێته په‌رله‌مان و ده‌سه‌ڵاته‌وه، ده‌بوایه له‌گه‌ڵ مه‌هه‌په و جه‌هه‌په و چه‌ند پارتێكی تر بچوبایه‌ته ناو هاوپه‌یمانییه‌وه، چونكه ئاشكرا بوو كه ناتوانێت به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردن بشكێنێت، بۆیه تاكه شت كه كردی خزمه‌ت كردن بوو به ئاكپارتی و ده‌نگه‌كانی مه‌هه‌په و DYP ی په‌رت و بڵاو كرد و ئاكپارتی برده ده‌سه‌ڵاته‌وه. ئاخر ئه‌وكات ئاكپارتی به نهێنی هاوكاری له پارتی گه‌نجان ده‌كرد و پاره‌ی بۆ پروپاگنده پێ ده‌دا و به هیچ شێوه‌یه‌كیش له پروپاگنده‌دا سه‌ریان نه‌ده‌خسته سه‌ری جێم ئوزه‌ن و به‌رده‌وام رووبه‌رووی جه‌هه‌په و مه‌هه‌په ده‌بوونه‌وه.
كه‌واته ده‌كرێت بڵێن ئه‌وه‌ی وای كرد ئاكپارتی بچێته لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه جێم ئوزه‌ن سه‌رۆكی پارتی گه‌نج بوو، ئه‌وه‌شی وای كرد شكست به مه‌هه‌په و چه‌ند پارتێكی تر بهێنێت تا نه‌توانن وه‌كو پارت بچنه په‌رله‌مانه‌وه هه‌ر پارتی گه‌نج بوو.
دوای هه‌ڵبژاردن و گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات له لایه‌ن ئاكپارتییه‌وه به چه‌ند ساڵێك، جێم ئوزه‌ن تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی خرایه پاڵ و گوتیان كۆمپانیاكه‌ی چه‌ندین كرده‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی كردوه، بۆیه ده‌بێت ده‌ستگیر بكرێت، ئوزه‌نیش توركیای به‌جێهێشت و ئێستا له پاریس ژیان به‌سه‌ر ده‌بات و ئیفلاسیان به سه‌رمایه‌كه‌ی كرد.