لە سلێمانی تۆمەتبارێك دەستگیر كرا كە لە دارستانێكدا 36 داربەڕووی بڕیوەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، لە راگەیاندراوێكدا بڵاوی كردەوە: "مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی دارستانی بنگرد لە سنووری شارەوانی، دوای گەڕان و پشکنینی سنوورەکە، توانیان هاووڵاتیەک دەستگیربکەن،كە 36 داربەڕووی بڕیبووەوە."
ئاماژەی بەوەش داوە، بەبڕیاری دادوەر پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبار ڕێکخراوە و ڕێکاریی یاسایی گیراوەتەوە بەر.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاندووە: "بڕینی داری دارستانەکان زیانێکی زۆر بە سرووشت و ژینگە دەگەیەنێت هەر کەسێک ئەم کارە بکات دەستگیر دەکرێت ."