لە فەرەنسا، جۆیل لی سکۆرنێک، پزیشکی نەشتەرگەری تەمەن 73 ساڵ، تۆمەتبارە بە دەستدرێژیی سێکسی بۆ سهر نزیکەی 300 منداڵ لە ماوەی 25 ساڵى كاركردنیدا.
بهپێی میدیاكانى فهڕهنسا، پزیشكهكه لە کاتی بەکارهێنانی ماده هۆشبەرەکاندا دەستدرێژی کردووەتە سەر منداڵان، بهو هۆیهوه لە گەورەترین دۆسیەی "Pedophilia" لە مێژوودا دادگایی دەکرێت.
لەو دۆسیەیەدا کە لەم مانگەدا لە دادگایهكی فهڕهنسا دەست پێدەکات، پزیشکهكه بە تۆمەتی زیاتر لە 100 كارى سێكسی بهزۆر و 150 دەستدرێژیی سێکسی، دادگایی دەکرێت. پێشتر لە دۆسیەیەکی دیکەدا سزای 15 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرابوو.
لێکۆڵینەوەکان دەریانخست کە دەسەڵاتداران دەرفەتی زۆریان لەدەست داوە بۆ ڕێگریکردن لە تاوانەکان. سەرەڕای هۆشدارییەکانی لایهنه ئهمنییه پهیوهندیدارهكان و سکاڵاکانی کارمەندانی نەخۆشخانەکە، بەڵام ڕێگەی پێدرا بەردەوام بێت لە کارکردن.
لێ سکۆرنێک لە ساڵی 2017 بەهۆی دەستدرێژیکردنە سەر دراوسێ تەمەن 6 ساڵەکەیەوە دەستگیرکرا، لە ماڵەکەیدا جگه له بووكهڵهى سێکسی بە قەبارەی منداڵ، زیاتر لە 300 هەزار وێنەی دەستدرێژیکردن دۆزرایەوە. لە یاداشتنامەکەیدا دەرکەوتووە کە خۆی بە "كهسێكی پیدۆفیلی دڵخۆش" وەسف کردووە.
ئەو پزیشکە کە لە نەخۆشخانەکانی چوار ناوچەی جیاوازی فەرەنسا کاری کردووە، بە تۆمەتی دەستدرێژی توندوتیژی ڕووبهڕووى سزای 20 ساڵ زیندانی دهبێتهوه.