كوردی عربي ک.بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

جۆرە تۆوێكی جیاواز دێتە كوردستان و پسپۆڕێكی گیادەرمان لەو بارەیەوە ڕێنوێنیی خەڵك دەكات

 جۆرە تۆوی رووەكێك  دێتە كوردستان و خەڵكانێك بانگەشەی خواردنی دەكەن بۆ مەبەستی جۆراوجۆر، پسپۆڕێكی بواری گیادەرمان، لەو بارەیەوە ڕوونكردنەوەی پێویست دەخاتە ڕوو.

د. بەدر سورچی، پسپۆڕی گیادەرمان و مامۆستا لە كۆلێژی زانستی زانكۆی سەڵاحەدین، بۆ (باسنیوز)، باسی لەوە كرد، كە تۆوی چیا، یاخود شیا، كە چیاسیدیشی پێ دەگوترێ، بە یەكێك لە خۆراكەكان دادەنرێت، بەهۆی دەوڵەمەندیی بە فایبەر و ئۆمێگا 3، سەرباری ئەمانەش كۆمەڵێك لە ڤیتامینی تێدایە، بۆیە خەڵك وەك سەرچاوەیەكی خۆراك و سەرچاوەی رێجیم بەكاری دێنێ، ”بۆ هەردوو حاڵەت بەكاردێت، بۆ رێجیم بۆیە بەسوودە، چونكە فایبەری تێدایە“.

لەبارەی چۆنیەتی بەكارهێنانی چیاسید، ئەو پسپۆڕە، ئەوەشی روون كردەوە، كە پێویستە هەموو كات بەر لە نانخواردن كەوچكێكی چا یاخود زەڵاتە لەو تۆوە، بخرێتە ناو گلاسێك شیری بێ چەوری گەرم، چەند دەقەیەك لەناویدا بێت، تا دەتەقێت و دەڵێت: ”نابێت راستەوخۆ ئەو تۆوە بخورێت، دەبێت بتەقێت، پێنج خولەك بەر لە نانخواردن بخورێت، لەو كاتە وزەیەكی باشت پێ دەدات و هەستی تێریت دەداتێ، كەم نانت پێ دەخورێت“.

د. بەدر سورچی، ئەوەشی خسەڕوو، كە رۆژانە هەر كەسێك دەتوانێت ١٥ بۆ ٤٠ گرام لەو چیاسیدە بخوات، زیاتر بخورێت، لەوانەیە كاریگەری لاوەكی لەسەر جەستە دروست بكات، سەرچاوەی ئەو تۆوەش وڵاتی بەرازیل لەوێیەوە بۆ كوردستان دێت، ”ئێستا لە كوردستانیش كاری لەسەر دەكرێت و دەچێندرێت، چەندان توێژینەوەی لەسەر كراوە، وزەبەخێشكی باشە، بەرگری لەش بەهێز دەكات، دژە ئۆكسانە، كۆمەڵێك سوودی زۆری تەندروستیی زۆری هەیە، تەنیا بۆ رێجیم نییە، بەڵكوو بۆ ئێسك و جومگەكان زۆر بەسوودە، چونكە چەوریی بەسوود و ئۆمێگای تێدایە، بۆ پێستیش زۆر بەسوودە“.