كوردی عربي ک.بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

ڤیدیۆ.. مردووێک لە کاتی به‌ڕێكردنى ته‌رمه‌كه‌ى چاوەکانی بۆ وێنەگرتن ده‌كاته‌وه‌

 

لە ڕووداوێکی سەیردا کە ئامادەبووانی تووشی شۆک کرد، مردوویەک لە کاتی پرسەکەیدا لە کۆماری دۆمینیکان، لەناو تابوتەکەیدا "چاوەکانی دەکاتەوە" ، ئەمەش شۆکی لەنێو ماتەمگێڕاندا دروست کرد.

بەپێی ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، یەکێک لە ئامادەبووان وێنەی پیاوە مردووەکەی گرتووە، کە لەناو تابوتێکی شووشەدا بە پەڕۆیەکی سپی پێچراوەتەوە و بە ڕوونی ڕوخساری دەرکەوتووە.

لە یەکێک لە وێنەکاندا وا دیارە چاوەکانی مردووەکە داخراون کاتێک بە ئارامییەوە پاڵکەوتووە، بەڵام لە ساتی دواتردا، وا دەرکەوتووە کە کراونەتەوە، ئەمەش ترس و دڵەڕاوکێی لەنێو ئامادەبووان دروست کردووە.

ئەندامێکی خێزانەکەی دەڵێت: "کێ دەزانێت؟ ڕەنگە هێشتا شەڕی ژیانی خۆی بکات!"

بەڵام بەشێک لە ئامادەبووان هۆکاری ئەم جوڵە سەیرەیان بۆ ڕەنگدانەوەی ڕووناکی لە فلاشی مۆبایلەوە گەڕاندەوە.

کەسێک وتی: "ئەوە یادەوەری ماسولکەی دوای مردنە، دیاردەیەکه‌ بەسەر هەندێک تەرمی مرۆڤدا دێت"، کەسێکی دیکەش بە گاڵتەجاڕیەوە دەڵێت: "ڕەنگە بیری هاتبێتەوە مۆبایلەکەی لەبیرکردووە و نەیکوژاندووەتەوە!"

ئەم ڕووداوە یەکەم ڕووداو نییە لە جۆری خۆیدا، لە ساڵی 2023، ژنێکی تایلەندی لە ڕێگای پرسەکەیدا لە خەو هەڵسا، دوای ئەوەی هەمووان پێیانوابوو مردووە.

لە ساڵی 2022ش لە وڵاتی پیرۆ دووبارە ڕووی دا، کاتێک ژنێک بەناوی ڕۆزا ئیزابێل دەستیکرد بە لێدانی ته‌خته‌ى تابوتەکەی بۆ ئەوەی ڕایبگەیەنێت کە هێشتا لە ژیاندایە، پێش ئەوەی بارودۆخی تێکبچێت و دوای چەند کاتژمێرێک کۆچی دوایی بکات.

ئەم ڕووداوانە پرسیار لەسەر چۆنیەتی پشتڕاستکردنەوەی مردن دەوروژێنن و بیرخستنەوەیەکن کە هێشتا زانستى پزیشکی، چەندین نهێنی لەخۆگرتووە.