كوردی عربي ک.بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

بە خواردنی ئەم نانانە كێشت دادەبەزێت

 

بەگوێرەی زانیاریی پزیشكانی ئەمریكی، ئەو كەسانەی بەدوای دابەزاندنی كێشیانن، هیچ پێویست ناكات بە یەگجاری پارێز بكەن لە خواردنی نان، چونكە هێندێك جۆر نان كاریگەریی باشیان هەیە و بەئاسانی كێش دادەبەزێنن.

نانی گەنم، واتە ئەو نانەی 100% لە گەنم بەرهەم هاتووە، پڕاوپڕە لە فایبەریی خۆراكی، ڤیتامینەكان و كەرەستەی كانزایی و زۆر بێزیانترە لە نانی سپی و زوو پێی تێر دەخۆیت.

نانی جۆ، كە پێكهاتەكەی جیاوازترە، بە هەمان شێوە دەوڵەمەندە بە فیبریی خۆراكی، جگە لەوەی كێش دادەبەزێنێت، فشاری زۆری خوێنیش ئاسایی دەكاتەوە.

نانی كەتان یەكێك لەو نانە بەسوودانەی لە تۆوی كەتان بەرهەم دێت و یەكێكە لە نانە گونجاوەكان و دەوڵەمەندە بە ئۆمێگاسی و كێشیش دادەبەزێنێت.