كوردی عربي ک.بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

دۆناڵد ترەمپ دەیەوێ لەگەڵ پوتین لەبارەی ئۆكراینا و چەكی ناوكی كۆبێتەوە

لە میانی گوتارێكی بۆ كۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە داڤۆس لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند: "دەیەوێت لەگەڵ ڤلادمیر پووتین، سەرۆكی ڕووسیا بە زووترین كات كۆ بێتەوە و لەسەر وەستاندنی جەنگ و چەكی ناوكی قسە بكەن."

هەروەها ڕاشیگەیاند:"ئامانجمان ئەوەیە چارەسەرێكی ئاشتییانە لە نێوان ڕووسیا و ئۆكراینا بێنینەوە كایەوە، چونكە ئەم جەنگە وا دەكات ملیۆنان سەرباز بكوژرێن."

لە ماوەی ڕابردووشدا ترەمپ ڕایگەیاندبوو، ئەگەر ڕووسیا ئاشتی لەگەڵ ئۆكراینا ڕەت بكاتەوە، ئەوا سزای گومرگی و ئابووریی نوێ بەسەریدا دەسەپێنێت.

یەكێك لە بانگەشە دیارەكانی ترەمپ لە هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتیدا بریتی بووە لە گەڕاندنەوەی ئاشتی بۆ جیهان و ڕێگریكردن لە شەڕ.