بەڕێوەبەرایەتیی كاروباری مادە هۆشبەرەكانی كەركووك، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 23ی 1ی 2025 ڕایگەیاندووە: 16 تۆمەتباری بازرگانیی مادەی هۆشبەر لە پارێزگاكە دەستگیر كراون.
ئەو بەڕێوەبەرایەتییە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە:"هێزە چەكدارەكان لەگەڵ یەكەی تاكتیكیی فەرماندەیی پۆلیسی كەركووك، لە ماوەی سێ ڕۆژدا و لەسەر بنەمای زانیاریی ورد، بۆسەیان بۆ بازرگانانی مادەی هۆشبەر دانایەوە و دەستگیر كران."
دەشڵێت:"لەو پلانە ئەمنییەدا، 16 تۆمەتباری مادەی هۆشبەر و 3 دەمانچە و بڕێك مادەی كریستاڵ و 4 هەزار حەپ و كارتێكەرە عەقڵییەكان دەستیان بەسەردا گیراوە.