كۆمەڵەی وەبەرهێنەرانی كوردی-ئەمریكی كە هەوڵێكی هاوبەشی ئابووریی نێوان وەبەرهێنەرانی هەرێمی كوردستان و ئەمریكایە دامەزرا.
جەمال حەمەڕەشید، وەكوو یەكێك لە ئەندامانی ئەم كۆمەڵەیە لە ئەمریكا ڕاگەیاندووە: "بە هاوبەشیی چەند وەبەرهێنێک لە هەرێمی کوردستان و ئەمریکا، كۆمەڵەی وەبەرهێنەرانی كوردی و ئەمریكی (American and Kurdish Investor Association) دامەزراوە.
باسی لەوەش كردووە :"ئەم كۆمەڵەیە ناحکومیی قازانجنەویستە و لە ستەیتی ئیڵینۆی شیکاگۆ تۆمار کراوە و مۆڵەتی فەرمیی وەرگرتووە، هەوڵ دەدرێت ببێتە پردی پەیوەندیی نێوان وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان و وەبەرهێنەرانی ئەمریکا، لە پێناو ناساندنی هەل و دەرفەتەکانی وەبەرهێنان لە ئەمریکا بە وەبەرهێنەری کورد و بە پێچەوانەشەوە."
جێی باسە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەمریكا لە ئاستێكی باشدایە و چەندین بواری سیاسی و ئابووری و كولتووریی گرتووەتەوە.