لە ناحیەی سەنگەسەر دوو ئۆتۆمبێل، بەهۆی تیژڕەویان تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوون و لە ڕووداوەكەش دا، خۆیان بە ستوونێكی كارەبادا كێشاوە و بەوهۆیەوە ستوونەكەیان شكاندووە و لە ئێستاشدا گوندەكانی بناری قەندیل بێ كارەبان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ی 1ی 2025، وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: "لە رووداوێکی هاتۆچودا لە سەنگەسەر، دوو ئۆتۆمبێلی جۆری دۆج کاتژمێر 3ی شەو خۆیان بە ستوونێکی کارەبادا کێشا و ستوونەکەیان شکاند و فنجانەکانی کارەبا بە هەڵواسراوی لە نێوان دوو ستوونی دیکەی کارەبادا مانەوە."
ئاماژەی بەوەش داوە، كە "رووداوەکەش لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا بووە و هەردوو شوفێرە گەنجەکە بریندار بوونە و ژمارەیەکی زۆری گوندەکانی بناری قەندیل بێ کارەبا بوون و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ هەردوو شۆفێرەکە دەخوازین."