هۆشیار سیوه‌یلی، به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان، باس له گرنگیی سه‌ردانه‌كانی مه‌سرور بارزانی ده‌كات بۆ وڵاتانی عه‌ره‌بی و هەروەها بەشداریكردنی لە كۆڕبەندی ئابووریی جیهانی داڤۆس دەكات و ئاماژه به گۆڕانكارییەكانی ناوچه‌كه‌ش ده‌كات، به‌تایبه‌ت دوای ده‌ستبه‌كاربوونی دۆناڵ تره‌مپی سەرۆكی ئەمەریكا.
(باس‌نیوز): بەڕێز مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێش سه‌ردانی داڤۆس، سه‌ردانی ئه‌رده‌ن و ئیماراتی كردووه، ئه‌م جووڵه دیپلۆماسییه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت چۆن دەبینن؟
هۆشیار سیوه‌یلی: سه‌رۆك وه‌زیران وه‌ك كاراكته‌رێكی دیپلۆماسی و سیاسیی به‌هێز له ناوچه‌كه، رۆڵی گرنگی هه‌بووه و بینیوه، په‌یوه‌ندیی ئیمارات و ئه‌رده‌ن له‌گه‌ڵ كوردستان دێرینه، ئه‌مه یه‌كه‌م جار نییه سه‌رۆكی حكوومه‌ت سه‌ردانی ئه‌و دوو وڵاته ده‌كات، به‌ڵام بیرمان نه‌چێت، هه‌گبه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی سیاسی و دیپلۆماسی و ئابووری و زۆر شتی دیكه‌ی تێدایە، سه‌رۆك وه‌زیران رۆڵی گرنگی هه‌بووه له ئاشتی و سه‌قامیریی ناوچه‌كه، ئه‌مه بۆ هه‌موو ده‌وڵه‌تانی دراوسێ گرنگه، ئێستاش جۆرێك له جووڵانه‌وه‌ی نوێی سیاسی له عێراق و ناوچه‌كه و دۆخی سووریا هه‌یه، ئه‌مانه بابه‌تی گرنگن، سه‌رۆك وه‌زیران رای تایبه‌تی و تێڕوانینی خۆی له‌وباره‌وه هه‌یه، سه‌رۆك وه‌زیران قسه له‌سه‌ر كۆی بابه‌ته هه‌ستیاره‌كان ده‌كات، له‌سه‌ر پرسی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی كوردستانیش وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ورووپا پێیان خۆشه نه‌وتی كوردستان هه‌نارده بكرێته‌وه، تاكە لایه‌ن عێراقه، كه پێی خۆش نییه، كه ئه‌وه‌ش هه‌ڵوێستێكی سیاسییه.
(باس‌نیوز): گرنگیی به‌شداریی مه‌سرور بارزانی له داڤۆس چییه؟
هۆشیار سیوه‌یلی: به‌شداریی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌ت له داڤۆس زۆر گرنگه، چاوی به زۆر له سه‌ركرده‌كانی جیهان ده‌كه‌وێت، كه خاوه‌نی بڕیاری گرنگن له ناوچه‌كه و دیداری ده‌ره‌وه‌ی سیاسه‌تیش ده‌بێت، به‌تایبه‌ت له بواری بازرگانی و وه‌به‌رهێنان. به‌شداریكردنه‌كه زۆر فراوانه، له‌م چه‌ند رۆژه كه سه‌ركرده‌كانی جیهان به‌شداریی ده‌كه‌ن، دووقۆڵی و سێ قۆڵی سه‌رۆكی حكوومه‌ت دیداری ده‌بێت و له‌وێ باسی زۆر بواری گرنگ ده‌كرێت. سه‌رۆكی حكوومه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌ركردانە باسی دۆخی كوردستان و ناوچه‌كه ده‌كات و په‌یوه‌ندییه‌كانی كوردستان لە ئاستی جیهان نوێ ده‌كاته‌وه، به‌تایبه‌ت سه‌رۆكی حكوومه‌ت لەوێ داوا ده‌كات كۆمپانیا جیهانییه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت زیاتر وه‌به‌رهێنان له كوردستان بكه‌ن و بۆچوونی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سەر گۆڕانكارییەكانی ناوچه‌كه و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ جیهان ده‌خاته روو، به‌م به‌شداریكردنه كوردستان دووباره له نه‌خشه‌ی دیپلۆماسیی جیهان ده‌رده‌كه‌وێته‌وه.
(باس‌نیوز): دوای ده‌ستبه‌كاربوونی ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا، چ گۆڕانكارییەك لە سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه چاوەڕوان دەكرێت؟
هۆشیار سیوه‌یلی: ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێت ستراتیژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی تا ئێستا له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه دانه‌نراوه، دوای ئه‌وه‌ی ترمپ ده‌ست به‌كار ده‌بێت، راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی له‌گه‌ڵ تیمێكی تایبه‌ت، ستراتیژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا بۆ ماوه‌ی چوار ساڵی داهاتوو دادەنێن، له چوارچێوه‌ی ئه‌و دیكۆمێنته‌دا باس له ستراتیژی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌كرێت و وه‌ك ئیداره‌ی پێشووتر باس له گرفته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كرێت. ئێمه له ده‌می تیمه‌كه‌یه‌وه گوێمان لێ بووه، به‌تایبه‌ت راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و وه‌زیری به‌رگری و وەزیری دەرەوە كە پێشنیاز كراون، هەندێك زانیاریمان بەرگوێ کەوتوە، بەڵام ھێشتا دانانی ئەوانە و چەندین بەرپرسی باڵای تر، چاوەڕێی بڕیاری کۆتایی ئەنجوومەنی پیران یان سەنەتن. ئەنجوومەنی پیرانی ئه‌مه‌ریكا سه‌رقاڵی ئه‌وه‌بوو، كه چۆن ئه‌و كه‌سانه‌ی وه‌ك وه‌زیر له ئیداره‌ی تازه داده‌مه‌زرێن، چی بكه‌ن و چۆن كار بكرێت؟ ئێمه پێش ئه‌وه‌ی ستراتیژی ئه‌مه‌ریكا دیاری بكرێت، ئه‌زموونمان له چوار ساڵی پێشووتری ئیداره‌ی تره‌مپ هه‌یه، ره‌نگه ئه‌مجاره جیاوازیی هه‌بێت به‌وه‌ی له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یدا جۆرێك له جێگیریی هه‌بێت.
(باس‌نیوز): ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر به ناتۆ چییه، كه توركیا ئێستا گله‌یی لێی هه‌یه؟
هۆشیار سیوه‌یلی: ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت كارا‌تر و چالاكانەتر هاوكاریی ناتۆ بكرێت، ترەمپ خۆی دەیەوێ ئەندامانی ناتۆ زیاتر ھاوکاریی ناتۆ بکەن، به‌تایبه‌تیش له رووی داراییه‌وه. له‌گه‌ڵ چین و رووسیاش سیاسه‌تی تایبه‌تیی خۆی هه‌یه، هه‌وڵ ده‌دات جه‌نگی ئۆكراینا و رووسیا رابگرێت و ئاشتی له نێوانیان به‌رقه‌رار بكات. به‌رامبه‌ر به ئێرانیش هه‌روا سیاسه‌تی ئیداره‌ی تره‌مپ دیاره و هه‌وڵ ده‌دات زۆرترین گوشار له‌سه‌ر ئێران بكات. ئه‌مه تا چه‌ند ئێران ناچار ده‌كات به‌رامبه‌ر به كاردانه‌وه و كاردانه‌وه‌ی چی ده‌بێت؟ جارێ دیار نییه، به‌ڵام هه‌وڵ ده‌دات له‌سه‌ر پرسی ئه‌تۆمی له وڵاته‌كه‌ی خۆی، كه گرفتی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا هه‌یه، بگاته لێكتێگه‌یشتن.
(باس‌نیوز): هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكا ده‌رباره‌ی سووریا چۆنه؟
هۆشیار سیوه‌یلی: تا ئێستا هیچ بڕیارێك نییه بۆ كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له سووریا یان رۆژئاوای كوردستان. ئه‌وان هاوشێوه‌ی ئیداره‌ی بایدن حه‌ز ده‌كه‌ن هێزه‌كانیان بمێنێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی هەڕه‌شه‌ی داعش ببنه‌وه و حه‌ز ده‌كه‌ن كوردانی ڕۆژئاوای كوردستان له‌گه‌ڵ شام بگه‌نه رێككه‌وتن. دوێنێش لێدوانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌بووه بۆ پشتیوانیی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی و مه‌زڵووم عه‌بدی، سەبارەت بە عێراقیشه‌وه، هه‌ڵوێستیان روونه، پشتیوانیی كوردستان ده‌كه‌ن و زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی دیاریكراون بۆ به‌رپرسانی باڵای ئه‌مه‌ریكا به‌شێكی زۆریان هاوسۆزن له‌گه‌ڵ گه‌لی كوردستان و پێشووتر مامه‌ڵه‌ی راسته‌وخۆیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا هه‌بووه، چ وه‌زیری ده‌ره‌وه و راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و وه‌زیری به‌رگری و ئه‌وانی دیكه‌ش و ئه‌وانه‌یشی وه‌ك نێرده‌ی تایبه‌تیی تره‌مپ دیاری كراون بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، دیسانه‌وه ناسراون و په‌یوه‌ندپی پێشینه‌یان له‌گه‌ڵ كوردستاندا هه‌بووه. چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له ئیداره‌ی تازه‌ی ئەمریكا ئه‌و پشتیوانییه‌ی پێشووتر هه‌یانبووه بۆ كوردستان به‌رده‌وام بێت، به‌رامبه‌ر به عێراقیش ره‌نگه سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا وه‌ك پێشووتر به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام ره‌نگه گوشار بخه‌نه سه‌ر میلیشیاكان و ئه‌وانه‌ی به حه‌شد و به مقاوه‌مه ناسراون، بۆ ئه‌وه‌ی له ناوچه‌كه هه‌ڕه‌شه نه‌مێنێت، حكوومه‌تی عێراقیش تا راده‌یه‌ك به‌رنامه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یان هه‌یه، قسه‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقیش ئه‌وه‌بوو، كه ده‌یانه‌وێت میلیشیاكان بخه‌نه چوارچێوه‌یه‌كه‌وه، كه ده‌وڵه‌ت به ته‌نیا خاوه‌نی سوپا و چەك بێت، نه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت چه‌ك هه‌بێت. پێشبینی دەكەم رێككه‌وتنی ئەبراهام، كه له سه‌رده‌می ترەمپ كرا و له سه‌رده‌می بایدن به‌رده‌وام بوو، دیسان له سه‌رده‌می تره‌مپ به‌رده‌وام بێت، چونكه ئیمارات، به‌حرێن و مه‌غریب هه‌مووی رێككه‌وتنی ئاشتییان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل واژۆ كردووه، بۆیه ئیداره‌ی نوێی ئەمەریكا هه‌وڵ ده‌دات رێككه‌وتن له نێوان سعوودیه و ئیسرائیل بێته ئاراوه، هه‌رچه‌نده ئاسان نییه، به‌ڵام ئامانجی ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكایە و خۆشیان باسیان كردووه، كه هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن.
(باس‌نیوز): هەندێك دەڵێن گرفتی گه‌وره‌مان له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌یه، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت، هه‌ڵویستی ئه‌مه‌ریكا له‌وباره‌وه چۆنه؟
هۆشیار سیوه‌یلی: هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه بووه كه كوردستان ده‌ست به هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت بكاتەوە، هه‌ندێك لە به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا لە به‌غدا به راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ رایانگەیاندووە، كوردستان ده‌ست بكاته‌وه به هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت، چونكه له به‌رژه‌وه‌ندیی عێراقه و له به‌رژه‌وه‌ندیی بازاڕی نێوده‌وڵه‌تیشه، بەڵام هه‌ندێك گرفت ماون، هەروەك ئەوەی لەم ڕۆژانە بڕیار بوو له په‌رله‌مانی عێراق یاسای بودجەی گشتیی عێراق هەموار بكرێتەوە، بە تایبەتی بڕگەی پەیوەندیدار بە تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت، بەڵام وادیارە ئەم بابەتە دواكەوتووە.
ئەوەی كە لە راگەیاندن كەم باسی لێوە دەكرێت، ئەوەیە كە 18ی مانگی 9ی ئه‌مساڵ، رێككه‌وتنی عێراق و توركیا بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت، كه له عێراقه‌وه به بۆڕیی كوردستان ده‌چێت بۆ توركیا، كۆتایی پێدێت. بۆیه یان ئه‌و رێككه‌وتنه كۆتایی پێدێت، یان نوێ ده‌كرێته‌وه، جا چۆن نوێ ده‌كرێته‌وه و توركیا مه‌رجی چییه؟ دیار نییه. ئه‌م رێككه‌وتنه كۆتایی هاتووه و ده‌بێت نوێ بكرێته‌وه، كه توركیاش ده‌یه‌وێت ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه ره‌چاو بكرێت، ئه‌مه خاڵێكی گرنگه و ده‌ست بكرێت به هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت، چونكە ئه‌م رێككه‌وتنه له ساڵی 1973 كراوه، له 19ی 9ی 2010 تازه‌كراوه‌ته‌وه بۆ 15 ساڵ، دادگای پاریسیش له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و رێككه‌وتنه كاتی خۆی بڕیاری دا، ئه‌گه‌ر هه‌ردوولا هه‌وڵی هه‌مواری ئه‌م رێككه‌وتنه‌یان نه‌دا، ده‌توانن بۆ 5 ساڵی دیكه نوێی بكه‌نه‌وه، به‌ڵام نازانین هه‌ڵوێستی توركیا چییه.