هونەرمەندی شێوەکار گەیلان عەبدوڵا، بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتیی هونەری شێوەکاری لە هۆڵی گەلەری میدیا لە هەولێر (خەونەکانی گۆنا) نماییش دەکات.
رۆژی یەکەمی کردنەوەی نماییشەکە لە 19ی کانوونی دووەمی 2025 کاتژمێر سێی ئێوارە دەستپێدەکات و رۆژانی دواتر لە 20 تاوەکوو 31ی کانوونی دووەمی 2025 کاتژمێری 9ی بەیانی تا 1ی نیوەڕۆ لەگەڵ 2ی نیوەڕۆ تا 5ی ئێوارە دەست پێدەکات.
هونەرمەندی شێوەکار گەیلان عەبدوڵا، لە ساڵی 1983 لە هەولێر لەدایکبووە و دەرچووی پەیمانگەی هونەرەجوانەکانی هەولێرە بەشی وێنەکێشان لە ساڵی 2006 و دەرچووی کۆلێژی هونەرەجوانەکانی هەولێر بەشی وێنەکێشان لە ساڵی 2010، هەروەها خاوەن بڕوانامەی ماستەرد لە هونەری هاوچەرخ و میدیای نوێ لە زانکۆی ڤانسێن سانت-دێنیز لە شاری پاریس - فەڕەنسا 2017 و ئێستاش قوتابی دکتۆرایە لە زانکۆی سەڵاحەدین - کۆلێژی هونەرە جوانەکەن.