كوردی عربي ک.بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان بە بەڵگە بانگەشەكانی وەزارەتی دارایی عێراق ڕەت دەكاتەوە

وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان، لە ڕاگەیاندراوێكدا بانگەشەكانی وەزارەتی دارایی عێراقی لەبارەی خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی ڕەت كردەوە كە ڕایگەیاندبوو گوایە لەو رووەوە پابەندی بڕیاری دادگەی فیدراڵی بووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 15/1/2025، وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان، لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە: "وەزارەتی دارایی فیدراڵ، وەک خۆی بانگەشەی بۆ دەکات دادپەروەر نەبووە و پابەند نەبووە بە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەبێ بەربەست، بەپێی کەشفی حسابی وەزارەتمان لە بانکی ناوەندیی عێراق لقی هەرێمی كوردستان/ هەولێر، وەزارەتی دارایی عێراق بڕی تەنیا (10,026,883,844,549) دیناری وەک شایستەی مووچوخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی (2024) ناردووە، ئەمەش دوای ئەوەی بڕی (726,995,775,414) دیناری وەک لێبڕینی خانەنشینی و باجی داهات لە کۆی تەرخانکراوی هەرێم بڕیوە، لە کاتێکدا ئەو بڕە پارەیەی بۆ هەرێمی كوردستان تەرخان کراوە، بەپێی خشتەی (هـ) لە یاسای بوودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی (2024)، بریتییە لە (11,576,521,335,000) دینار، بەمەش دەردەکەوێت هەرێمی کوردستان بڕی (822,642,015,037) دیناری لە تەرخانکراوی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان بۆ ساڵی ( 2024) لای حکوومەتی فیدراڵی ماوە.