سهرۆكی فهرمانگهی یاسایی پارتی دیموكراتی كوردستان جەخت لەوە دەكاتەوە كە هەر گرێبەستێك لەبارەی نەوت و غازی ناوچەكانی سنووری ماددەی 140 بە شێوەی تاكلایەنە لە لایەن حكوومەتی فیدڕاڵییەوە بكرێ، نادەستوورییە.
بهختیار حهیدهر، سهرۆكی فهرمانگهی یاسایی پارتی بۆ (باسنیوز) گوتی: "دهرهێنان و فرۆشتن و وهبهرهێنان لهههر كێڵگهیهكی نهوتی له سنووری مادهی 140 بهپێی دهستووری عێراق ناكرێت به تاكلایهن بێت، بەڵكوو دهبێ به هاوبهشی بێت لهگهڵ حكوومهتی ههرێمی كوردستان.“
جەختیشی كردەوە: ”ههوڵهكانی بهغدا بۆ گرێبهستكردن لەبارەی نەوت و غازی كهركووك، پێچهوانهی دهستوورە و بۆ زیانگەیاندنە بە هەرێمی كوردستان و مافەكانی خەڵكی كوردستان.“
هەروەك باسی لەوە كرد كە ئەم بابەتە ناكۆكییەكی دەستوورییە و دادگای فیدڕاڵی دەكرێ ڕۆڵی خۆی لە یەكلاكردنەوەی ئەم پرسەدا ببینێت و ئەو هەوڵانەی حكوومەتی فیدڕاڵی لەبارەی نەوتی كەركووك ڕابگرێت.
بەختیار حەیدەر دووپاتی كردەوە كە ئەوەی حكوومەتی فیدڕاڵی دەیكات، پێشێلكردنێكی زهقی دەستوورە، بۆیه ”حكوومهتی ههرێمی كوردستان دهتوانێت له نهتهوه یهكگرتووهكان یان لە دادگا نێودەوڵەتییەكاندا سكاڵا بكات و ناڕەزایی بەرامبەر بە پێشێلكردنی دەستوور دەرببڕێت.“
ئەمە لە كاتێكدایە كە لە 13ی 1ی 2025، حكوومەتی هەرێمی كوردستان راگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە كرد: ”بەپێی مادەی 140ی دەستووری عێراقی فیدڕال بۆ ساڵی 2005، دەبێت پرۆسەی ڕیفڕاندۆم لە کەرکووک و ناوچە جێناکۆکەکان ئەنجام بدرێت و حکوومەتی فیدڕاڵی پابەند کراوە پێش 31ی کانوونی یەکەمی 2007 ئەو پرۆسەیە جێبەجێ بکات. چ پێش ئەم ڕێکەوتە، چ لەو بیست ساڵەی ڕابردوودا، سەرجەم حکوومەتە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق لە ئەنجامدانی پڕۆسەی ڕیفڕاندۆم بە تەواوی شکستیان هێناوە.“
هەروەك روون كراوەتەوە: ”ئێستا حکوومەتی عێراق ئامادەکاری دەکات بە شێوەیەکی تاکلایانە، نەوت و گازی ئەم ناوچانە ببات، لە کاتێکدا خەڵکی کوردستان و لە چوارچێوەی ماددەی 140، داواکاریی ڕەوای ئەم ناوچانە دەکات. بەپێی هەردوو مادەی 110 و 115 ی دەستووری عێراق بۆ ساڵی 2005، مافی ڕەها و تاکلایانە بە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەدات کێڵگە نەوت و گازە تازە دۆزراوەکان بەڕێوە ببات. هەروەها مادەی 112، ئاماژە دەدات حکوومەتی فیدڕاڵی و حکومەتی هەرێم کێڵگەی نەوت و گازە پێشوو دۆزراوەکان (کۆنەکان) بە هاوبەشی بەڕێوە ببەن، وەک ئەوانەی لە کەرکووک و لە ناوچەکانی دەوروبەری هەن. هەروەها بەغدا پابەند کراوە لەگەڵ هەرێم سەبارەت بە دابەشکردنی داهاتی ئەو کێڵگە پێشوو دۆزراوەکان (کۆنەکان) ڕێکبکەوێت.“
لە كۆتاییشدا ئاماژە بەوە دراوە: ”حکوومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوام ئامادە بووە بەشدار بێت بۆ ئەم ڕێکەوتنانە، بەڵام حکوومەتی فیدڕاڵی بە بەردەوامی لە بەرپرسیاریەتییە دەستووریيەکانی خۆی دزیوەتەوە. ئێستا حکوومەتی فیدڕاڵی لە هەوڵی ئەوەدایە گرێبەستی نەوت و گاز واژۆ بکات، بەبێ ئەوەی مادەکانی دەستوور بە گشتی و بە تایبەت هەردوو مادەی 140 و 112، لەبەرچاو بگرێت. حکوومەتی هەرێم بە مافی دەستووريی خۆی دەزانێت، بە هەموو ڕێکارە جیاوازەکان کە دەستەبەر بێت، بەرگری لە مافە دەستوورییەکانی بکات و کار لەسەر جێبەجێکردنی یاساکان دەکات بۆ پاراستنی مافە دەستوریيەکانی خەڵکی کوردستان و کەرکووک.“