كوردی عربي ک.بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

وەزارەتی شارەوانی سێ گوژمە بۆ جێبەجێكردنی سێ پڕۆژە لە سلێمانی خەرج دەكات

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاماژە بەوە دەدات، لە سلێمانی، گوژمەی پێویست بۆ پرۆژەی كۆنكرێتكردنی شەقام و نەخشەی گەشتیاری و ماستەرپلان خەرج دەكرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 15/1/2025، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردووەتەوە، تێیدا هاتووە: "بەپێی سێ فەرمانی وەزاری، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندیی نیشان دا لەسەر خەرجكردنی سێ گوژمە بە مەبەستی جێبەجێكردنی سێ پرۆژە لە بواری كۆنكرێتكردنی شەقام و چاپكردنی نەخشەی گەشتیاری و پلانی پرۆژەكانی ماستەرپلان لە سنووری پارێزگای سلێمانی."

خەرجكردنی گوژمەكان بەم شێوەیەیە:

- گوژمەی 65 ملیۆن و 678 هەزار دینار، لەسەر ڕێژەی 15%ی داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانی بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی كۆنكرێتكردنی شەقام لە گەڕەكی پوورەگوڵە لە چەمچەماڵ.

- گوژمەی 6 ملیۆن و 998 هەزار و 500 دینار، لەسەر ڕێژەی 15%ی داهاتی كەرتی گەشتیاری بۆ چاپكردنی نەخشەی گەشتیاری لە چوارچێوەی پلانی پەرەپێدانی سێكتەری گەشتوگوزار لە سلێمانی.

- گوژمەی 7 ملیۆن و 585 هەزار و 867 دینار، بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەكانی ماستەرپلان لە سنووری فەرمانگەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانی، بە مەبەستی بایەخدانی زیاتر بە ماستەرپلان.