كوردی عربي ک.بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

نەتەنیاهۆ: هەموو گیراوانمان لای حەماس ئازاد دەكەین

بێنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل، ئەمڕۆ سێشەممە، 14ی 1ی 2025 ڕایگەیاندووە: ڕێككەوتنەكان لەگەڵ حەماس بەو ئاراستەیەن كە هەموو بەبارمتەگیراوانمان ئازاد بكرێن.

سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل لە دیدارێكیدا لەگەڵ كەسوكاری دیلەكانی شەڕ لەلای حەماس، ڕایگەیاند، پێشبینی دەكەین ڕێككەوتنمان بۆ ئازادكردنی دیلەكانمان لە ماوەی چەند كاتژمێرێك یان چەند ڕۆژێك جێبەجێ بێت و هەموو بەبارمتەگیراوان دەگرێتەوە.

نەتەنیاهۆ ڕایگەیاندووە، ڕێككەوتنەكان بە قۆناغ دەكرێن و قۆناغی دووەمیش لە 16ی ئەم مانگە جێبەجێ دەكرێت، گوتیشی: غەزە جێناهێڵین تاكوو تەواوی دیلەكان ڕزگار نەكەین.

سەرچاوەكان ئاشکرای ده‌كه‌ن کە ڕێککەوتنی نێوان حەماس و حکوومەتی ئیسرائیل زۆر نزیك بووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئازادکردنی هەزار زیندانیكراوی فەلەستینی لەخۆ دەگرێت.

سەرچاوەکان بە (سکای نیوزی عەرەبی)یان ڕاگەیاندووە، هەزار زیندانیكراوى سه‌ر به‌ بزووتنەوەی حەماس کە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە لە دوای 7ی تشرینی یەکەمی 2023ـه‌وه‌ دەستگیر کراون، ئازاد دەکرێن.