ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 14ی 1ی 2025، لە ڕێگەیەكی سەرەكی زاخۆ، ئۆتۆمبێلێك لە جۆری (BMW) وەرگەڕا و بەوهۆیەوە شوفێرەكەی، كە ئافرەتە گیانی لەدەست دا.
بەپێی زانیارییەكانی (باسنیوز) شوفێری ئۆتۆمبێلەكە، كە ئافرەتە، پیشەی مامۆستایە و دوای وەرگەڕانی، ڕەوانەی نەخۆشخانە كراوە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەكەیەوە، گیانی لەدەست داوە.