بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی (قەوڵتاس)ی كاكەییەكان، سەرۆك بارزانی پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستە كردن و هیوای خواست هەموو كاكەكییەكان ئەو "جەژنە لە ئاسوودەیی و ئارامیدا بكەنەوە".
ئەمڕۆ سێشەممە 14ی 1ی 2025، سەرۆك بارزانی بەبۆنەی جەژنی (قەوڵتاس)ی كاكەییەكان پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند: "بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی (قەوڵتاس)ی كاكەییەكان پیرۆزباییەكی گەرم لە خوشك و برایانی كاكەیی كوردستان دەكەم."
ئەمەی خوارەوە، دەقی پەیامێكی سەرۆك بارزانییە..
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی (قەوڵتاس)ی كاكەییەكان پیرۆزباییەكی گەرم لە خوشك و برایانی كاكەیی كوردستان دەكەم.
هیوادارم هەموو خوشک و برایانی کاکەیی و هەروەها سەرجەم پێکهاتەکانی کوردستان بۆنە و جەژنەكانیان لە ئاسوودەیی و ئارامیدا بكەنەوە و هەردەم دوور بن لە ناخۆشی و نەهامەتییەکان.
هیوای خۆشی و كامەرانیتان بۆ دەخوازم.
مەسعود بارزانی
14ی کانوونی دووەمی 2025