كوردی عربي ک.بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×
رزگار خۆشناو 14/01/2025

لەوەیە ترسام وەکی ڤیەننای، پیانۆم لۆ بکەنە عەڕقەلە!

٦٤

کاک سەعدی پیرە لۆ تەرجومەی، لەگەرم هاتبووە ژۆرێ ئیمتیحانێ و هەردووک لە پێش لوجنەکەی دانیشتبوین! هەندەک موستەمسەکاتم پێشان دان کە لەگەرەخۆم هینابوون و پێشتریش لە ڤیەننای تەرجومەی ئەڵمانی کرابوون! لەوانە تەئیدی مەعهەدی بەغدایێ، ئیجازە وەرگرتنم وەکی موزەف و مامەستایەکی مۆزیقەی.

پێیان گۆتم لۆ دەتوێ مۆزیقەی بخینی؟ ئەمنیش گۆتم وەلەو لە کوردستان زۆر گۆرانی و پارچە مۆزیقە و، مۆزیقەی مەسڕەح و لەوحاتی ڕەقس و سەمام دانایە، وەکی موئەلیفەکی ناسرایمە، بەران دەموێ بە تەریقەکی عیلمی، تەئلیفی مۆزیقەی بخینم و فێر بم، خاسەتەن لە دەولەتەکی وەکی نەمسای، کە عاسیمەی مۆزیقەی کلاسیکییە و ساحێبی (مۆتزارت) و (بیتهۆڤن)ینە!

بەران پێشیوەی ئەوان لۆم ڕاست کەنۆ، کە بێتهۆڤن مۆزیقارەکی نەمساوی نیە و ئەڵمانیە! گۆتم: دەبی عەفووم بکەن، (بیتهۆڤن) ئەڵمانیە - تمەشای ئێکدیان کرد و پێکەنین! - گۆتم، ئەمن شەش ساران لە بەغدایێ مۆزیقەم خیند و بە دەرەجەی (زۆر باش) تەواوم کرد. لە ئیمتیحانێ تەخڕوجی مامەستایەک بە دزی بە منی گۆت، لەبەرەوەی کوردی ناتنێرنە خاریج، بەران ئەتوو مۆزیقارەکی زۆر باشی، حەزەکەم بەخۆت بچیە خارج و لەوێ بخینی! چەند کوردەک هەنە لە ئەوڕوپای شەڕقیی مۆزیقەیەخینن، بەران لە نەمسای هیچ کورد نیە مۆزیقەی بخینی! لۆیێ ئەوە خەونێ منە لەو وڵاتەی مۆزیقەی بخینم.

دوایێ لێیان پرسیم: پیانۆی دەزانی؟
گۆتم: نەخێر نازانم، بەران ئەو ئالەتەی ئەمن لە بەغدایێ خیندم و عەزفەکەم، پێیەرێن پێانۆی شەرق، لە عیڕاق زۆر کم پیانۆی بەکار دینن، چونکە سێ چارەگ دەنگی تێدا نیە کە مۆزیقەی شەڕقیی پێ لێ بدرێ! بەران ئەوانیش نەفسی قسەی پڕۆفیسۆرەکەی ڤیەننایان کرد کە ئێک لە شەرتە زۆر ڕەئیسیەکانی بەشی ئەئلیف و قیادەی مۆزیقای ئەوەیە کە دەبی پیانۆی بزانی!

گۆتم: لێرە نابی فێری پیانۆم کەن؟ لە ژێرزەمینێ ئەو جێیەی لێیەژیم، پیانۆیەکی کەونی لێیە، ئەوە مانگەکە تەمرینی لەسەرەکەم، ئەگەر حەز بکەن ئەتانم شتەکی بەسیت لێ دەم - نزانم لەو لەحزەی ئەو غیرەتەم لە کێ هینا؟ - هەرکوەکی بوو، تەمرینەکی بەسیتم بە دوو دەستان لێ دا! بە عوودیش جوملەکی ڕەئیسیی سیمفۆنی ڕەقەم چلی مۆتزارتم لێ دا، زۆر پێیان عەنتیکە بوو، چونکە ئەوها گێیان لە مۆزیقەی (مۆتزارت)ی نەببوو.

شتەکی زۆر کورتم ئەئلیف کردبوو لۆ ڕوباعی بە چار خەتان، هەشت باڕە بوو (کەمان، ڤیۆلا، چەلۆ، کۆنترباس)، ئەویشم پیشان دان، هەر چار پڕۆفیسۆر لە هەمان زیاتر، تەمشای ئەوەیان کرد. هەرچەندە کورت بوو، بەران دیار بوو ئەو دەست و ئەو دەستیەکرد، ئەوجا پێیان گۆتین، لە دەرێ ئینتیزار کەن، هەتا ئیمتیحانی نەزەرییشەکەن، کە بە جەماعیەکرێ.

كە چووینە دەرێ، ئاشتی گۆتی: "ئیمتیحانەکە کوو بوو؟ تەسەوڕی چاکەن؟"
سەعدییش گۆتی: "دیار بوو موشکیلەی گەورە ئەو ئالەتەیە، پیانۆ! گۆتیان هەرچی لەو قسمەی بخینی، دەبی ئەو ئالەتەی بزانی، بەران ئەمن تەسوڕەکەم کە وەریگرن، چونکە ڕەئیسی لوجنەکەی، کابرایەکی زۆر ڕووخۆش و دەوبەپێکەنینە و ئەجنەبیە و خەرکی پۆڵۆنیایە، ئەگەر قسەی زۆر بڕوا، ئەوە ڕەئیی خۆی فەڕزەکا و کاک ڕزگاریش وەرەگرن!"
ئەمنیش گۆتم: ”ئەمنیش پشیم بەو کابرایەی خۆشە، قرار لە دەستەویە، بەس ئەویشەتانی برێ ئەو شەرتەی قبووری لەسەرەمن تەتبیق نەکەن، بەران با جارێ ئیمتیحانەکەی نەزەڕیش بکەم، با بزانین پێمەکرێ جواب دەمۆ یان نا، ئەو جازانین وەرمەگرن یان نا، چونکە تەرجومەی موستەلەحاتی خاسی مۆزیقەی، لەبۆ ئێکەکی مۆزیقار نەبی، هەتا برێی زەحمەتە!
هەردووک گۆتیان: خوا کەریمە..

سەعدی لەگەر ئێک دوو تەلەبەی نەمساوی قسەی کرد کە ئەوانیش وەکی من لۆ ئیمتیحانێ هاتبوون، هەمووش تەئکیدیان لەسەر ئەوەیەکرد کە ئەو تەلەبانەی لێرەنە و دەیانەوێ تەئلیف یا قیادەی مۆزیقەی بخینن، بێجگە لەوەی کە دەبی مەوهیبەیان هەبی، دەبی هەمووشیان باش بزانن پیانۆی لێدەن، زۆر زەحمەتیشە ئەو شەرتەی نەبی.ت

ەبعەن سەعدی خوا خێری بنووسی، ئەو شتانەی هەموو لۆ تەرجوماکردم، کە ئیمتیحانی عەمەلی ئاخیر تەلەبەی خەلاس بوو، لوجنەکە دیار بوو ماندی بوون و دەبایە هەندەک ئیسڕاحەت بکەن، سەعدی و ئاشتییش چوونە دەرێ لۆ جغارەکێشانێ. ئەمن ویستم بە ئینگلیزی، لە ئێک دوو تەلەبان بپرسم: لۆ ئیمتیحانی نەزەڕی چن لێپرسن؟
بەران دیار بوو هەرکەسە و کیتابەکی لەگەر خۆ هینابوو تەماشایەکرد، زۆر وەختیان لۆ من نەبوو.

لە درێ خۆم گۆت: "هێشتا وەرنەگیراینە، مونافەسە دەستی پێکرد" ئینتیزارکردن زۆر ناخۆشە، خاسەتەن لۆ ئیمتیحانێ! حەزمەکرد زوو ئیمتیحانەکەی بکەم و لەکۆرم بیتۆ، نیو سعات ڕۆیی و بانگیان کردینە ژۆرەکی ڕەحلەی تێدابوون، باشم وەبیر نایێتۆ بەس حەفت هەشتەکەبوون. هەرکەسەو لە جێیەکی دانیشت، بەس سەعدی و ئاشتی نەهاتنە ژۆرێ، ئەمن ئەوەی عیلاقەی بە نۆتە و جەدوەلی هەبوو لێی تێگەیشتم، جوابم داوە، بەران لەبەرەوەی لە زۆربەی زۆری سوئالەکان تێناگەیشتم، ڕاست پەنچەر بووم!

بە ئێک لە مامەستاکانم گۆت -دوو بوون - کە ئەمن زمانی ئەڵمانی نزانم و لە سوئالەکان ناگەم، بەرکەم ئەو برادەرەی لۆ تەرجومەی لەگەرم هاتیە، ئیزن دەن بێ و تەرجومەم لۆ بکا. کابراش گۆتی، ناوی چیە و لە کێیە ئەوەی تەرجوومەت لۆکا؟ گۆتم ناوی سەعدیە و لە دەرێیە، دەرکەی کردۆ و هەر گۆتی کیهەتان سەعدیە؟ سەعدی هاتە سلفێ!

کابرا وای دەزانی سەعدییش مۆزیقارە و ئەمە حیلەیان لێکەین، لۆیێ زوو لە سەعدیی پرسی: ئەتوش مۆزیقاری؟ گۆتی: ”بریابا! نەخێر ئەمن سەرم لە مۆزیقەی دەرناچی.“
ئەوجا بە سەعدییم گۆت: "کاک سەعدی، ئەمن ئێک دوو سوئالم حەل کردن، بەران لە زۆربەی سوئالەکان ناگەم، خواخوامە لە سوئالەکان بگەم، جارێ لە جوابەکانی گەڕێ!" سەعدی تەمشای کرد و محاوەلەی کرد سوئالەکانم لۆ تەرجومە بکا، بەران فایدەی نەبوو!

هێشتا حەرقەی دیی لەدوو دێ ...