كوردی عربي ک.بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

تەواوی شایستە داراییەكانی جووتیاران دابەش دەكرێت

ئەو جووتیارانەی پارێزگای سلێمانی، كە پارەی گەنمی ساڵی رابردوویان وەرنەگرتووە، سبەی چەك و پارەیان دابەش دەكرێت.

سایلۆی سلێمانی بڵاوی كردەوە، ئەوانەی ئەمساڵ گەنمیان رادەست كردووە و پارەیان وەرنەگرتووە، سبەی هەموو پارەكەیان دابەش دەكرێت.

لە راگەیاندراوەكەی سایلۆی سلێمانیدا هاتووە: "سەرجەم ئەو جووتیارانە ئاگادار دەکەینەوە، کە لە یەکەم رۆژی دەستپێکردنی پرۆسەی بەبازاڕکردنی گەنمی جووتیاران بۆ وەرزی 2024، تاوەكوو کۆتایی رۆژی پرۆسەکە گەنمیان ڕادەست بە سایلۆی سلێمانی کردووە و تاوەكوو ئێستا نەهاتوون، سبەی پارەیان خەرج دەكرێت."

ئاماژە بەوەش كراوە: "سبەی چوارشەممە 15ی1ی2025، سەردانی هۆبەی ژمێریاریی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بکەن، بە مەبەستی وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانتان."

بەپێی بەدواداچوونی (باسنیوز)، لە پارێزگای دهۆك 34 ملیار و 165 ملیۆن دیناری دوا بڕەپارەی گەنم دابەش كرا و دابەشكردنی ئەو 44 ملیار و 45 ملیۆن دینارەیش دابەش كرا، دوا بڕەپارەی 2024ی گەنمی جووتیارانی سلێمانییش، كە 47 ملیار و 642 ملیۆن دیناره، ئەویش نزیكی كۆتاییە.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "پارەی ساڵی رابردووی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان گەیشتە قۆناغی كۆتایی."