ئەمڕۆ دووشەممە نوێنەری سەرۆك مەسعود بارزانی، سەردانی رۆژئاوای كوردستان دەكات و لە دوو دیداری جیاوازدا، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەسەدە و ئەنەكەسە كۆ دەبێتەوە.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە رۆژئاوای كوردستانەوە، تایبەت بە (باسنیوز)ی راگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ حەمید دەربەندی بەرپرسی دۆسێی رۆژئاوای كوردستان لە بارەگای بارزانی، بەجیا سەردانی هەریەكە لە مەزڵووم عەبدی فەرماندەی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) و سەركردایەتیی ئەنجومەنی نیشتمانیی كورد لە سووریا (ئەنەكەسە) بكات و لە دوو دیداردا لەگەڵیان كۆ بێتەوە.
سەرچاوەكە زیاتر روونی كردەوە، دیداری نوێنەری سەرۆك بارزانی لەگەڵ مەزڵووم عەبدی لە پارێزگای حەسەكە بەڕێوە دەچێت و لە قامیشلووش لەگەڵ سەركردایەتیی ئەنەكەسە كۆ دەبێتەوە.