كەناڵی (ڕووسیا تودەی) لە زاری سەرچاوە ئیسرائیلییەكانەوە بڵاوی كردووەتەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، 11ی 1ی 2025، بەهۆی تەقینەوەی مینێك لە باكووری كەرتی غەزە، 7 سەربازی ئیسرائیلی كوژران و 33ی دیكە بریندار بوون.
ئەوەش ڕاگەیەندراوە لەو 33 سەربازەی بریندار بوونە، 11 سەربازیان لە دۆخی خراپی تەندروستیدان و ژیانیان لە مەترسیدایە.
جێی باسە لە میانی جەنگی ئیسرائیل لە كەرتی غەزە، لە 7ی ئۆكتۆبەری 2023 تاكوو ئێستا، 831 ئەفسەر و سەربازی ئیسرائیلی كوژراون.
میدیا ئیسرائیلییەكان ئەم هەفتەی ململانێكانیان بۆ سوپای ئیسرائیل بە هەفتەیەكی خوێناوی ناو بردووە كە سەربازانی ئیسرائیلی قوربانیی زۆریان داوە.