كوردی عربي ک.بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

لاشەی چوار تیرۆریستی داعش لە زنجیرەچای حەمرین دۆزرانەوە

فەرماندەیی پرۆسە هاوبەشەكان لە عێراق، بڵاوی كردووەتەوە، ئەمڕۆ شەممە، 11ی 1ی 2025، لە زنجیرەچیاكانی حەمرین، چوار لاشەی تیرۆریستانی داعش دۆزراونەتەوە كە فەرماندەیەكی ئەو ڕێكخراوەشی تێدایە.

كوژرانی ئەو چوار داعشە لە ئەنجامی هێرشێكی ئاسمانییەوە بووە كە بە فڕۆكەی F16 كراوەتە سەریان. هاوكات لەگەڵ دۆزینەوەی ئەو لاشانە، دەست بەسەر كەلوپەلی سەربازی و چەك و كەرەستەی لۆجیستیدا گیراوە.

جێی باسە لە ناوچەكانی زنجیرەچیای حەمرین، بەردەوام جموجۆڵی چەكدارانی داعش هەستی پێدەكرێت و هێزە ئەمنییەكان ڕووبەڕوویان دەبنەوە.