كوردی عربي ک.بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

(ڕادیکاڵ یان ڕیفۆرم؟) توێژینەوەیەكی هێمن ساڵح لە دووتوێی كتێبێكدا

ئەمڕۆ شەممە نووسەر و رۆژنامەوان هێمن ساڵح، كە یەكێكە لە هاوكارانی ستافی (باسنیوز) توێژینەوەیەكی زانستیی خۆی لە دووتوێی كتێبێكدا بە ناونیشانی (ڕادیکاڵ یان ڕیفۆرم؟ سەرکەوتنی رێنیسانس و شکستی بەهاری عەرەبی) بڵاو كردەوە.

لەم توێژینەوەیەدا، وەڵامی ئەو پرسیارە دەدرێتەوە، بۆچی رێنیسانسی فەرەنسی سەر كەوت و بەهاری عەرەبی شكستی هێنا؟ بۆ ئەوە وردتر بەراوردێك كراوە لەمیان وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارەدا: ”بۆچی شۆڕشـی فەڕەنسـا بـۆ دوای خـۆی ئامانجـی باشـی بەدەسـت هێنـا و ئێسـتاش کۆمەڵـگا دیموکراسـییەکان لـە سـێبەریدا حەسـاونەتەوە، بەڵام بـەراورد بـەو تەوژمـە ڕادیکاڵـەی، کــە بە نــاوی بەهــاری عەرەبــی، زۆر لــە وڵاتانــی ســەدەی بیســت و یەکەمــی رۆژهەڵاتــی ناوەڕاســتی بــەرەو دواوە بردووەتـەوە.“

لە بەرگی كۆتایی كتێبەكەدا، ئاماژە بەوە دراوە كە ئایا دەکــرێ پێمــان وابێــت هەمــوو شۆڕشــێک دوای خــۆی سـەرکەوتنە؟ یـان ڕەنگـە بەپێچەوانـەوە، شـۆڕش وێرانییەکـی زیاتــری پــێ بێــت، چونکــە ڕەنگــە شــۆڕش بــە عەقڵــی ڕادیکاڵییانـە، نیـو سـەدە یـان سـەدەیەک بخایەنێ، تـا بگەینەوە بە خاڵی دەستپێکی شۆڕش. لەبەرئـەوە، ئەگـەر لێـرەدا گریمانـەی ئـەوە بکەیـن و پێمـان وابێــت کــە شۆڕشــی فەرەنســی لــە ســەدەی رابــردوودا لــە ئەورووپـا سـەرکەوتوو بـووە، ئـەوە دەکرێ شۆڕشـەکانی بەهاری عەرەبیـی ئـەم سـەردەمەش، بە گەورەتریـن شکسـت ببینیـن، بـە جۆرێـک، ئەگـەر ئەورووپـا بـە شـۆڕش دەسـەڵاتی ڕەهـای پاشــای شــکاند و كەنیســەکانی گەڕانــدەوە ســەر ئەســڵی پێویســتی خۆیــان، ئــەوە بەهــاری عەرەبــیی بــەدوای خۆیــدا، زسـتانێکی سـەختی هێنـاوە، یـان وا دەبینـرێ لەبـری یـەک دەسـەڵات، دەیـان دەسـەڵات و لەبـری یـەک هێـز دەیـان هێـزی دڕندەتـری بەرهـەم هێنـا، کـە رەنگـە بـۆ سـەدەیەکی دیکـەش وڵاتانـی ئـەو شۆڕشـە نەگەنـەوە بـە خاڵـی دەسـتپێک.
توێژینەوەكە وەڵامی ئەوە دەداتەوە، بۆچی شۆڕشـی فەڕەنسـا ســەر کــەوت و شۆڕشــی وڵاتانــی عەرەبــی وەکــوو دەبینــرێ شکسـتی هێنـا.“

لە كۆتاییەكەشیدا كۆمەڵێك ئەنجام و خاڵی گرنگ بۆ هەر كۆمەڵگایەكی مرۆڤایەتی خراونەتە ڕوو كە دەكرێ وەكوو پەیمانێكی كۆمەڵایەتی بۆ چارەسەركردنی گرفتە سیاسی و كۆمەڵایەتیەكان پشتیان پێ ببەسترێت.