كوردی عربي ک.بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

داعش هەوڵی دا مەزارگەی سەییدە زەینەب بتەقێنێتەوە و هەواڵگریی سووریای نوێ، پووچەڵی كردەوە

سەرچاوەیەك لە دەزگای هەواڵگریی گشتیی سووریای نوێ، ئەمڕۆ شەممە ئاشكرای كرد كە رێكخراوی تیرۆریستیی داعش، هەوڵی دا مەزارگەی سەییدە زەینەب لە نزیك دیمەشقی پایتەخت بتەقێنێتەوە، بەڵام هەوڵەكەیان پووچەڵ كردەوە.
ئاژانسی دەنگوباسی سووریا (سانا) لە زاری ئەو سارچاوەیەوە زیاتر روونی كردەوە، دەزگای هەواڵگریی سووریا بە هاوكاریی بەڕیوەبەرایەتیی ئەمنی گوندەواری دیمەشق، چەند ئەندامێكی داعشیان دەستگیر كرد كە هەوڵیان داوە تەقینەوەیەك لەنێو مەزارگەی ناوبراودا بكەن، ئامانجیان لم كارە ئەنجامدانی تاوانێكی گەورە بووە دژی گەلی سووریا.
مەزارگەی سەیدە زەینەبی كچی ئیمام عەلیی چوارەمین خەلیفەی موسڵمانان (خ.ڕ)، یەكێكە لە مەزارگە هەرە پیرۆزەكان بەلای موسڵمانانی شیعەمەزهەبەوە و ساڵانە بە هەزاران زیارەتكار وەك سرووت و گەشتێكی دینی سەردانیان دەكرد و یەكێكە لە دیارترین شوێنەوارە ئایینییەكانی سووریا.