زیندانییەکان لە هێڵی پێشەوەی بەرگریدان لە بەرامبەر ئاگره‌كه‌ى ویلایه‌تی کالیفۆرنیا له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا.
کەناڵی (سی بی ئێس نیوز) بڵاویکردەوە، وەزارەتی چاکسازیی (939) زیندانی جێگیر کردووە بۆ یارمەتیدانی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکان.
تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە "زیندانیكراوه‌كانیان" لەگەڵ ئیداره‌ى دارستان و پاراستن له ئاگر لە کالیفۆرنیا یەکخران بۆ هاوکاری نزیکەی 4700 كارمه‌ندى ئاگرکوژێنەوە.
پیاوانى ئاگرکوژێنەوە حوكمدراوان كرێی گونجاویان پێده‌درێت له به‌رانبه‌ر ئه‌و ئه‌ركه‌ی خراوه‌ته ئه‌ستۆیان، به‌شێوه‌یه‌ك كرێكه‌یان لە نێوان 5.80 بۆ 10.24 دۆلارە لە ڕۆژێکدا، لەگەڵ کەمکردنەوەی سزاکان.
كه‌مبوونه‌وه‌ى خێرایی با، یارمەتی ئاگرکوژێنەوەکانی دا بۆ پێشۆِه‌ویكردن له کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە، بەڵام پێشبینی ده‌كرێت له ڕۆژانى داهاتوودا خێرایی با زیاد بكات و جارێكی دیكه ئاگره‌كه‌ش فراوان بكاته‌وه.
به‌هۆى ئه‌و ئاگره‌ه‌ى کە گەڕەکەکانی لۆس ئەنجلۆسی لە هەردوو لای ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای ئەو شارە فراوانە وێران کردووە، تا ئێستا 11 کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی 10 هەزار بینای وێران كردووه و پێشبینی دەکرێت ئەو ژمارانە بەرز ببنەوە.