ڕۆژنامه‌ی (ده‌یلی سه‌باح)ی توركی بڵاوی كرده‌وه كه له ماوه‌كانی داهاتوودا، یه‌كه‌م سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی (ئه‌حمه‌د شه‌رع)، سه‌رۆكی ئیداره‌ی نوێی سووریا، بۆ توركیا ده‌بێت.
هێشتا به فه‌رمیی توركیا و سووریا له‌وباره‌یه‌وه هیچ زانیارییه‌كیان نه‌خستووه‌ته ڕوو.
به‌ڵام ڕۆژنامه توركییه‌كه ئه‌وه‌ی خستووه‌ته ڕوو، كه له سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ توركیا ئه‌حمه‌د شه‌رع، چاوی به ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌ركۆماری توركیا ده‌كه‌وێ و تاوتوێی كۆمه‌لێك دۆسیه ده‌كه‌ن، له‌نێوایاندا دۆسیه‌ی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده.
له دوای ڕووخانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، یه‌كه‌م به‌رپرسی باڵای توركیا، هاكان فیدان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیابوو سه‌ردانی سووریای كرد.