وەزارەتی تەندروستی، ڕێنماییەكی بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی تەندروستی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان ناردووە و تێیدا هۆشداری لە چۆنییەتیی بەكارهێنانی هۆرمۆنی خەو (میلاتۆنین) دەدات.
لە ڕێنماییەكەدا ئاماژە بەوە دەدات نابێت منداڵی خوار تەمەن 12 ساڵ میلاتۆنینیان لەگەڵ دەرمانی پاسیفلۆرا پێبدرێت. هاوكات هۆشداری دەدات نابێت كەسانی خوار 18 ساڵ ئەم دەرمانەیان بێ ڕاوێژكاری پزیشی پێبدرێت.
دەشڵێت: نابێ ئەم دەرمانە بە هیچ شێوەیەك بدرێتە منداڵی تەمەن 2 ساڵ. هەروەها لە درێژەی ڕێنماییەكەدا باس لە بڕی پێویست دەكات كە بەكارهێنەر پێویستە وەریگرێت.
دەقی ڕێنماییەكەی وەزارەتی تەندروستی لەسەر هۆرمۆنی میلاتۆنین: