هێزە چەكدارەكانی حووسییەكانی یەمەن، ئەمڕۆ هەینی، 10ی 1ی 2025، ڕایانگەیاند: كەشتیی فڕۆكەهەڵگری ئەمریكیی ترومان و بەشێك لە بنكە سەربازییە ئاوییەكانی ئەمریكا لە باكووری دەریای سوور بە مووشەك و درۆن بە ئامانج گیران.
گوتەبێژی هێزە چەكدارەكانی حووسییەكانی یەمەن، یەحیا سەریع، ڕایگەیاندووە: "كەشتیی فڕۆكەهەڵگری ترومان لەلایەن حووسییەكانەوە بە ئامانج گیراوە، وە خۆیشی دەڵێ: ئەوەش هۆكار بوو بۆ ئەوەی ئەمریكا لە هێرشە ئاسمانییەكانی ئەمڕۆی بۆ سەر حووسییەكان پاشەكشە بكات."
ئەو گوتەبێژە دەڵێت: جگە لەو هێرشانە، دوێنی ناوچەی یافا لە ئیسرائیل بە سێ درۆن لەلایەن حووسییەكانەوە هێرشی كراوەتە سەر و تاكوو گەیشتن بە ئامانج لەسەر هێرشەكانیان بۆ سەر ئیسرائیل و ئەمریكا بەردەوام دەبن.
هەر ئەمڕۆ ئەمریكا و بەریتانیا 3 هێرشیان كردە سەر ناوچهى حەرف سوفیانیان لە پارێزگای عەمران لە باکووری سەنعا و پارێزگای حودەیدە لە ڕۆژئاوای وڵاتەکە.
ئاژانسی ئەسۆشێتدپرێس لە زاری فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا بڵاوی کردەوە، هێرشیان بۆ سەر دامەزراوە ژێرزەمینییەکانی هەڵگرتنی چەک لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حووسییەکان لە یەمەن ئەنجام داوە.