لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن خانه‌ى ئه‌منی عێراق بڵاو كراوه‌ته‌وه، هاتووه: "لە هێرشێكی فڕۆکەی ئێف 16ی عێراقی لە چیای حەمرین كه لە چوارچێوەی کەرتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک ئەنجامدرا و تێیدا حەشارگەیەکی گرنگی تیرۆریستانی کردە ئامانج کە هەوڵیان ده‌دا لەو کاتەدا هێرش بكه‌نە سەر ئەو هێزەی کە ئەرکەکە جێبەجێ دەکات، ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى داعش كوژران”.
ئاماژە بەوەش کراوه، "هێزێکی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، بە بەدواداچوونی تەکنیکی و سەرپەرشتیکردن و پلاندانانى سه‌ر به فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، دەستیان كرد بە ئۆپەراسیۆنی گەڕان لە شوێنی ئامانجدار بە هاوکاری ئەندازیاریی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک، کە تێیدا ٦ تەرمی تیرۆریستانى داعش دۆزرایەوە، كه (جێگری والى کەرکوک)یشیان تێدایە." .
ئه‌مه له كاتێكدایه كه تائێستاش ناوبه‌ناو چه‌كدارانى داعش له‌و سنوورانه كرده‌وه و چالاكی دژ به هێزه ئه‌منییه‌كان و مه‌ده‌نییه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و تا ئێستاش هێزه ئه‌منییه‌كانى عێراق نه‌یانتوانیوه به‌ته‌واوه‌تى كۆنترۆڵی ئه‌و ناوچانه بكه‌ن.