كوردی عربي ک.بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

لە بازگەیەكی كەركووك دەست بەسەر 5 ملیار لیرەی سووریدا گیرا

ئەمڕۆ 10ی 1ی 2025، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، عەمید میقداد میری ڕایگەیاند: لە پرۆسەیەكی گرنگدا، مەفرەزەكانی بەشی كاروباری بازگەكان لە پارێزگای كەركووك، لە بازگەی تەركەلان، دەستیان بەسە بڕی پێنج ملیار لیرەی سووریدا گرت، كە لە بارهەڵگرێكدا بووە و ویستوویەتی بە بازگەكاندا تێپەڕێت.

هەروەها ئاماژە بەوە دراوە، شۆفێری بارهەڵگرەكە و هاوكارەكەی دەستگیر كراون. ئەمەش پاش ئەوەی تیمێكی ئەمنی بە سەرپەرشتیی پۆلیسی كەركووك و بەشی ئاسایشی تاكەكەسی و نەهێشتنی تاوان پێی هەستاون.