کیێڤ دەڵێت کۆبوونەوەکانی (گرووپی پەیوەندیکردن لهپێناو ئۆکرانیا) بۆ ئۆپەراسیۆنە بەرگرییەکانی لە دژی ڕووسیا زۆر گرنگ بوون.
گرووپەکە لەلایەن وەزیری بەرگری ئەمریکا لۆید ئۆستینەوە لە ساڵی 2022 دامەزراوە بۆ خێراکردنی گەیاندنی كهرهسته و تهقهمهنییه سەربازییەکان بۆ ئۆکرانیا كه نزیکەی 50 هاوپەیمانی لەخۆدەگرێت و بە شێوەیەکی ئاسایی چەند مانگ جارێک لە بنکەی ئاسمانی ڕامشتاین لە ئەڵمانیا، کۆ دەبنەوە.
بەرپرسێکی ئەمەریکی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت ڕایگەیاند، واشنتۆن بەڵێنی زیاتر لە 63.5 ملیار دۆلار هاوکاری ئەمنی بە ئۆکرانیا داوە لە دوای لەشکرکێشی ڕووسیا . ئهمڕۆ 500 ملیۆن دۆلاری دیكهى، ڕاگهیاند
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا چەند ملیار دۆلارێک پارەی تەرخانکراوی دەبێت کە دەتوانێت بەکاریبهێنێت بۆ دابینکردنی پێداویستییە سەربازییەکانی ئۆکرانیا لە کاتی دەستبەکاربوونیدا.
ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشکرد، ئامانجی کۆبوونەوەکەی ئهمڕۆ (پێنجشەممە 9ى 1ى 2025) ڕێککەوتنە لەسەر نەخشەڕێگاکان بۆ پێداویستی و ئامانجە سەربازییەکانی ئۆکرانیا تا ساڵی 2027.