كوردی عربي ک.بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

خامنەیی بۆ سوودانی: حەشدی شەعبی دەبێ بمێنێت و بەهێزتر بكرێت

"بوونی ئەمریكا لە عێراق نایاساییە و دژی بەرژەوەندیی عێراقە"

لە دیداریدا لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، ڕێبەری باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران جەخت لە مانەوەی هێزەكانی حەشدی شەعبی و لاوازكردنی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق دەكاتەوە.
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی (شەفەقنیوز)، خامنەیی بە محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراقی گوتووە: پێویستە حەشدی شەعبی لە عێراقدا بمێنێت و بگرە بەهێزتریش بكرێت.
گوتوشیەتی: ئێمە بەڵگەكان لایە ئەمریكا دەیەوێت بوون و هەژموونی خۆی لە عێراقدا بەهێزتر بكات، بەڵام بوونی ئەمریكا لە عێراقدا نایاساییە و دژی بەرژەوەندییەكانی خەڵك و حكوومەتی عێراقە.
خامنەیی ڕایگەیاندووە: حەشدی شەعبی یەكێكە لە پێكهاتە هەرە گرنگ و سەرەكییەكانی عێراق، كە پێویستە پارێزگاری لێ بكرێت.
ئەمە لە كاتێكدایە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، بە تایبەت ئەمریكا و ئیسرائیل، هۆشدارییان بە حكوومەتی عێراق داوە، حەشدی شەعبی و گرووپە چەكدارەكانی نزیك لە ئێران لە عێراقدا كۆنترۆڵ بكات و مەترسیی سەربازی بۆ سەر ئیسرائیل دروست نەكەن.
هاوكات دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی تازەهەڵبژێردراوی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، پەیامێكی بۆ سوودانی ناردووە كە پێویستە هێز تەنیا لە دەستی دەوڵەتدا بێت.