ئێوارەی دوێنێ سێشەممە 7/1/2025، بە كاتی ئوسترالیا، لە دوورگەی (ڕۆتنێست)ی ئوسترالیا، فڕۆكەیەكی دەریایی كەوتە خوارەوە كە كاپتنی فڕۆكەكە و شەش گەشتیاری تێدابوو، بەهۆیەوە دوو گەشتیار كە یەكێكیان سویسڕی بوو و ئەوی دیكەیان دانیماركی بوو، لەگەڵ كاپتنی فڕۆكەكە، گیانیان لەدەست دا.
کاربەدەستانی ئوسترالیا ڕایانگەیاند، دوای کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەک لە دوورگەیەکی گەشتیاریی ئوسترالیا، سێ کەس بێسەروشوێن بوون و سێ کەسی دیکەش بە سەختی بریندار بوون.
لە کۆی ٧ کەسی سەرنشینی فڕۆکەی (سیسنا 208 کاراڤان) تەنها کەسێک بەبێ ئهوهى زیانى پێگهیشتبێت، ڕزگارکرا.
پۆلیسی ئیتاڵیا ڕایگەیاند، فڕۆکەکە پاشنیوەڕۆی ڕۆژى سێشەممە لەکاتی فڕینی لە دوورگەی ڕۆتنێستەوە، کەوتۆتە خوارەوە.
لە گرتهیهكی ڤیدیۆییدا دەرکەوتووە کە فڕۆکەکە لە کاتی بەرزبوونەوەدا تووشی كێشه بووە، پێش ئەوەی بکەوێتە ناو ئاوەکەوە.
فڕۆکەکە خاوەندارێتی بۆ کۆمپانیای (سوان ڕیڤەر سیپلانز) دهگهڕێتهوه و لە ڕێگەی گەڕانەوەدا بوو بۆ بنکەی خۆی لە شاری پێرسی پایتەختی ڕۆژئاوای ئوسترالیا کە 30 کیلۆمەتر لە ڕۆژهەڵاتی دوورگەی ڕۆتنێستەوە دوورە.
نووسینگەی لێکۆڵینەوەی سەلامەتی گواستنەوەی ئوسترالیا کە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوە ئاسمانییەکان دەکات، ڕایگەیاندووە، لێکۆڵەرە پسپۆڕەکان ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە دەکرێن.