كوردی عربي ک.بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

ئه‌و 3 جۆر خواردنه‌ى کە ناهێڵن چەوريی ورگت لەدەست بدەیت

دکتۆر بێدی (بیدی میردامادی) پسپۆڕی خۆراکی گشتگیر، 3 جۆر خۆراکی ئاشکرا کرد کە پێویستە کەمیان بکەیتەوە ئەگەر بتەوێت بە خێرایی لە چەوری ورگ ڕزگارت ببێت.

لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تی (تیک تۆک) بڵاوی کردووەتەوە و بینه‌رێكی زۆرى هه‌بووه‌، میردامادی ڕایگەیاندووە، کەمکردنەوەی هەندێک خۆراکی باو ڕەنگە کاریگەرییەکی بەرچاوی هەبێت لە خێراکردنی پرۆسەی دابەزاندنی کێش، بەتایبەتی ورگ.

دیارترینیان لەم خۆراکانەدا بەم شێوەیەن:

- ئەو میوەیانەی شەکریان زۆرە

ئه‌و پزیشكه‌ پسپۆره‌ دەڵێت: یەکەم خۆراک کە پێویستە کەم بکرێتەوە بریتیه‌ لە میوە، وەک كاڵه‌ك و شووتى و مۆز و ترێ، چونکە ئه‌م میوانه‌ بڕێکی زۆر شەکریان تێدایە و بە خێرایی ئاستی شەکر لە خوێندا بەرز دەکەنەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی دەردانی ئەنسۆلین وبه‌وه‌ش چەوری لە جەستەدا بته‌و ده‌كات”.

بۆیه‌ پێشنیاری کرد لەبری ئەوە میوەی کەم شەکر، وەکو توو بخۆن، کە دەتوانێت بژاردەیەکی باشتر بێت بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت چەوری ورگ کۆنتڕۆڵ بکەن.

- نان

ئه‌و پسپۆره‌، گوتیشی: نان کاربۆهیدراتی پرۆسێس کراوی تێدایە کە بەهەمان شێوە ئاستی شەکر لە خوێندا بەخێرایی بەرز دەکاتەوە، هەروەها گلوتینیشی تێدایە کە دەبێتە هۆی هەوکردن لە جەستەدا، ئه‌مه‌ش هۆكاره‌ بۆ زیادبوونی کێشی لەش، بۆیە باشترە بە بژاردەی تری تەندروست وەک دانەوێڵەی تەواو بگۆڕدرێت .”

- برنج

دكتۆر بیدی میردامادی،هۆشداریدا لە خواردنی برنج بە ڕێژەیەکی زۆر و دەڵێت: برنج کاربۆهیدراتی سادە لەخۆ دەگرێت، کە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی شەکر لە خوێندا، بەمەش دەردانی ئەنسۆلین زیاد دەکات لەبەر ئەم هۆکارە دەبێتە هۆی ڕێگری لە دابەزینی چەوری.