كوردی عربي ک.بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

نرخی کارەبای مۆلیده دیاری كرا

 لە هەولێر و دهۆک نرخی کرێی مۆلیدە راگەیاندرا و لێپرسراوی لێژنەی مۆلیدە ئەهلییەكان لە پارێزگای هەولێر جەخت دەکاتەوە، بەهۆی پێدانی کارەبای زیاتر، مانگی 12 پارەکە زیادی کردووە.

ئەندازیار قارەمان مەولوود، لێپرسراوی لێژنەی مۆلیدە ئەهلییەكان لە پارێزگای هەولێر، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان، لەناو سەنتەری هەولێر، بۆ مانگی 12ی 2024، بۆ هەر ئەمپێرێك كارەبا كەمترینی 14 هەزار و 500 دینارە، زۆرترینیشی 18 هەزار و 750 دینارە."

ئەمە لە كاتێكدایە، نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان لە هەولێر بۆ مانگی 11ی 2024، بۆ هەر ئەمپێرێك كارەبا كەمترینی 9 هەزار دینار و زۆرترینیشی 13 هەزار و 750 دینار بوو.

قارمان مەولوود جەختی کردەوە، نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە بەراورد بە مانگی 11، لە مانگی 12دا زیاتر بووە، گوتیشی: "لە مانگی 12دا کارکردنی مۆلیدەکان لەنێو شاردا 15 کاتژمێر و 30 خولەک بووە و لە دەورووبەریش 13 کاتژمێر و 30 خولەک بووە، بەراورد بە مانگی 11 مۆلیدەکان کارەبای زیاتریان داوە."

لە لایەكی دیکەوە، بەپێی خشتەی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکانی دهۆک، لەنێو سەنتەری شاری دهۆک کەمترین نرخی هەر ئەمپێرێک 16 هەزار و 500 دینارە و زۆرترینیشی 20 هەزار 250 دینارە.