كوردی عربي ک.بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

خانمێكی كورد لە پاڵەوانیەتیی لەشجوانی لە هیندستان پلەی دووەمی بەدەست هێنا

دڵخۆش عەبدوڵا ڕایگەیاند، وەک ژنە کوردێک لە پاڵەوانیەتیی لەشجوانیی جیهانی پلەی دووەمم بەدەستهێنا، دەشڵێت، پاڵەوانییەتییەکە بە سەرپەرشتیی یەکێتیی لەشجوانی (ifbb) لە هیندستان بەڕێوەچوو.

دڵخۆش عەبدوڵا وەرزشوان لە پێگەی فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام سەبارەت بە بەشداریکردنی لە پاڵەوانیەتیی لەشجوانیی جیهانی پەیامێکی بڵاوکردەوە.

دڵخۆش عەبدوڵا ڕایگەیاند، وەک ژنەکوردێک لە پاڵەوانییەتیی لەشجوانیی جیهانی پلەی دووەمم بەدەست هێنا، کە تاکەژنی کورد بووم لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق بەشداریم لە پێشبێرکێکەدا کردبوو.

دەشڵێت، پاڵەوانیەتەکە بە سەرپەرشتیی یەکێتیی لەشجوانی (ifbb) لە هیندستان بەڕێوەچوو.

جێگای ئاماژەیە، دڵخۆش عەبدوڵا، وەرزشوانی یاری لەشجوانییە و تەمەنی ٣٣ ساڵە، دانیشتووی شارۆچكەی ڕانیەیە، تا ئێستا بەشداریی چەندین پاڵەوانێتیی كردووە و پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی پارێزگاکانی هەرێمی .کوردستان و عێراق بەدەست هێناوە