ئه‌مڕۆ شەممە ٧ی ١٢ی ٢٠٢٤، لە قه‌زای عەنكاوەی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر، پێشه‌نگه‌یه‌كی شێوه‌كاری كرایه‌وه.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیری و هونەری هەولێر بۆ هەردوو گرووپی (رێكخراوی رەنجی هونەری و گرووپی هاوڕێیانی هونەر)، پێشه‌نگه‌یه‌كی هاوبەشی (ڕەنگەكانی پێكەوەژیان)ی كرده‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، لەو پێشه‌نگه‌یه‌دا هونەرمەندانی ئەو دوو رێكخراوە، كۆمەڵێك تابلۆی سەرنجڕاكێشیان نماییش كرد و بووە جێی رەزامەندیی ئامادەبوان.