بڕیاره ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 30ی 11ی 2024، له شاری هه‌ولێر كۆنسێرتێك له‌ژێر ناونیشانی (له سرووتی گریانه‌وه تا به‌ر ده‌رگای ستران) شایلۆغان و پێرفۆڕمه‌نسی ده‌نگه‌كان (باكوور بۆ ڕۆژهه‌ڵات و باشوور تا ڕۆژئاوا به‌ڕێوه بچێت.
پێرفۆرمه‌ر و موزیسیانانی كۆنسێرته‌كه بریتین له د.ئامانج غازی، ئه‌ڕێنج و میلۆدی و كۆلاجی میوزیكی و محه‌مه‌د خه‌لیل، پێرفۆرمه‌ر و كریڤ حه‌مه عه‌باس، كلارنێت و راستی سلێمان، ڤیۆلین و هه‌ردی عوسمان، عود و ڕه‌یان محه‌مه‌د، ڤیۆلین و ته‌یار عه‌لی، عود و هه‌ورین دارا، ڤیۆلا.
د.ئامانج غازی، مامۆستای به‌شی میوزیك له كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كانی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، ئه‌و چالاكییه چالاكیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی رۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێره كه ئه‌زمونێكی نوێیه له كۆكردنه‌وه‌ی فرۆمه‌كانی چڕینی كوردیی هه‌رچوارپارچه‌ی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به به‌رگێكی نوێ له‌گه‌ڵ ده‌نگه‌كانی كۆڕاڵدا پێشكه‌شیان بكه‌ین و هه‌روه‌ها بابه‌تێكی ئه‌و ده‌قه تێكسته دانراوه له‌لایه‌ن ئه‌ژین عه‌بدولخالق و به‌شێوازێكی نوێگه‌ریانه كاری بۆ كراوه و هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه ده‌نگبێژی و له چڕینی كوردییه‌وه به‌تایبه‌ت له فۆرمه‌كان و جۆر و شێوازه‌كانی مه‌قام له هه‌رچوارپارچه‌ی كوردستان.
بڕیاره كۆنسێرته‌كه كاتژمێر 4ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 30ی 11ی 2024، له هۆڵی رۆشنبیریی – ڕێگه‌ی كه‌ركووك، به‌رامبه‌ر كونسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه بچێت.